English | عربي



زیاتر لە 60 هەزار کەس ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشیان چۆڵکردوە

2019/03/17 | 16:12

هەواڵی کوردستان -

خەندان-هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەماوەی دوو مانگی رابردودا زیاتر لە 60 هەزار کەس لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش هەڵهاتون.بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن رایگەیاندوە، لەماوەی دوو مانگی رابردودا کە دواین هەڵمەتی هێرشەکانیان بۆسەر داعش دەستپێکردوە، زیاتر لە 60 هەزار کەس ناوچەی ژێردەسەڵاتی داعشیان بەجێهێشتوە. 29 هەزار کەس لە ژن و منداڵی داعش خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردوە 

لەوبارەیەوە کینۆ جبرائیل، وتەبێژی هیزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکردوە، هەر لەوماوەیەدا 29 هەزار کەس لە ژن و منداڵی داعش خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردوە لەناوچەی باغۆزی نزیک لە روباری فورات.

وتەبێژی هەسەدە ئەوەشی ئاشکراکرد، لەو ژمارەیە پێنج هەزاریان سەر بەچەکدارانی داعش بون و 34 هەزاریشیان هاوڵاتی و دانیشتوانی ناوچەکە بون،  لەترسی چڕبونەوەی هێرشەکان و بە بارمتەگرتنیان لەلایەن داعشەوە ناوچەکەیان چۆڵکردوە.هەسەدە رونیکردوەتەوە، پاش دەستپێکردنی دوایین هێرشەکانیان لە نۆی مانگی کانونی دوەم، هەزارو 306 چەکدار داعش کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان برینداربون، هاوکات 82 شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە و 61 چەکداریش برینداربون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پۆمپیۆ: خوا تره‌مپی بۆ ڕزگاركردنی جوله‌كه‌ ناردووه‌

⋙ تره‌مپ تێكشكاندنی داعشی له‌سوریا ڕاگه‌یاند

⋙ عه‌بدولمه‌هدى لژنه‌كا سێ كه‌سى بۆ ب رێڤه‌برنا پاریزگه‌ها نه‌ینه‌وا پێك دئینیت

⋙ ب ڤیدیۆ .. ب رێڤەچونا جەژنا نەورۆزێ ل دەڤەرا بارزان

⋙ ته‌رمی نینا ئه‌حمه‌دی به‌خاكسپێردرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ .. ب رێڤەچونا جەژنا نەورۆزێ ل دەڤەرا بارزان

⋙ ب ڤیدیۆ ..وه‌لاتیێن مووسل رێگریێ ل پارێزگارى دكه‌ن


زۆرترین بینراو