English | عربي



ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی تێکچوونی رێگای به‌رده‌م تونێلی هه‌ولێر - شه‌قڵاوه‌ بڵاو دەکرێتەوە

2019/03/17 | 16:12

هەواڵی کوردستان -  

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی تێکچوونی رێگای به‌رده‌م تونێلی هه‌ولێر - شه‌قڵاوه‌ بڵاو کردەوە و ئاماژە به‌وه‌ ده‌كات كه‌ رێگاکە چاك ده‌كرێته‌وه‌ و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت.

تاهر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا له‌باره‌ی هه‌ڵته‌قینی قیڕی به‌رده‌م تونێلی هه‌ولێر - شه‌قڵاوه‌ بۆ (باسنیوز) گوتی: "ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رێگاوبانه‌وه‌ هه‌یه‌ و پرۆژه‌کەش له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و هێشتا رێگاكه‌ ته‌واو نه‌بووه‌".

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە دیاره‌ ڕێگاکە به‌هۆی ئه‌و باران و كه‌شوهه‌وایه‌وه‌ تووشی رۆچوون هاتووه‌ و رێگاکەش چاك ده‌كرێته‌وه‌.

هەر لەمبارەیەوە، هونه‌ر نووری، به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆ (باسنیوز)، گوتی: "ئه‌و بەشی ئەم ڕێگایە به‌رده‌م تونێلی كاوانیانه‌، ڕووبەرەکەشی تەنها 50 مه‌تره‌ و ئه‌م شوێنه‌ش له‌ 2014ه‌وه‌ دیاری كراوه‌ كه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌ و پێویستی به‌چاكردن هه‌یه‌، كۆمپانیایه‌ش پابه‌نده‌ به‌چاكردنه‌وه‌ی، بەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ش دەڵێت هه‌ركاتێك ده‌ست به‌كاربكه‌مه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ چاكی ده‌كه‌مه‌وه‌، هۆكاری تێکچوونی ڕێگاکەش به‌هۆی بوونی ئاوه‌ له‌ژێر پرۆژه‌كه‌".

گوتیشی: "به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ زۆره‌وه‌ی ئه‌م ساڵه‌وه‌ ڕووچوونی ڕێگاکە زیادی كردووه‌، ئه‌م شوێنه‌ش له‌ 2014ه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ و كۆمپانیا پابه‌نده‌ به‌چاکكردنه‌وه‌ی و دوای وەرگرتنی پرۆژه‌كه‌ش تا دووساڵ چاکكردنه‌وه‌ی له‌ ئەستۆی خودی کۆمپانیاکە ده‌بێت، بۆیه‌ هاووڵاتیاین ئاگاداربن ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ و وەرنەگیراوە، واته‌ كۆمپانیاکە ده‌ست به‌كار ببێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان چاكی ده‌كاته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سێ نووسراوی فه‌رمی له‌و باره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ گرفت هه‌یه‌، به‌ڵام هاووڵاتییان دڵنیابن كه‌ پرۆژه‌كه‌ تەنها رێژه‌ی %86ی ته‌واو بووه‌ و هێشتا کارکردن تێیدا ماویەتی.

ڕوونیشیکردەوە، به‌ڵێنده‌ر چاوه‌ڕوانی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ خه‌رجكردنی بودجه‌ی كاش تاکو ده‌ست به‌ پرۆژه‌كه‌ بكاته‌وه‌.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ یەكگرتوو داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكات

⋙ بێرکۆتی لەبارەی پابەندنەبوونی یەکێتییەکان بە ڕێککەوتنەکانی کۆسرەت ڕەسووڵ هۆشداری دەدات

⋙ جۆرێک لە زەیتی زەیتوون بۆ سوورکردنەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

⋙ وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم ئاشکرا کرا

⋙ جە برادۆست بۆردومان و جە چەولیک قەدەغە هەن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. لوقمان سەلیم کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

⋙ کورتە ڤیدیۆیەکی کلیپە نوێیەکەی سەفین بەرزنجی بڵاو دەکرێتەوە


زۆرترین بینراو