English | عربي



بەبۆنەی جەژنی خولیقەت علوی برۆنا سەرۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سابئەی مەندائین دەکات

2019/03/17 | 15:42

هەواڵی کوردستان -

خەندان-د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی جەژنی خولیقەت علوی برۆنا پیرۆزبایی لە سابئەی مەندائین دەکات.د.

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە نامەیەکدا پیرۆزبایی لە سابئەی مەندائین دەکات و دەڵێت، "هیوای ئاشتی و دڵنیایی بۆ رۆڵەكانی سابیئەی مەنداین دەخوازین، ئەوان رەسەنایەتی بنەڕەتی رەسەنە رەنگاورەنگەكەی گەلی عێراقن، هێمایەكی دیاری كۆمەڵی فرە رەنگن و یەكسانن لە ماف و ئەركدا".   هەروەها رایگەیاندوە، "جەژنەكەتان پیرۆز دەكەم، لە پەروەردەگار داواكارم تەواوی رۆڵەكانمان لە ئاینی سابیئە و ئایینەكانی دیکە بەخۆشی و خێر بگەڕێتەوە بۆیان لە وڵاتێكی بەهێزدا رۆڵەكانی بیاپرێزێت". دەقی نامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق گەرمترین و جوانترین پیرۆزبای لە رۆڵەكانی سابئەی مەندائین دەكەین بەبۆنەی جەژنی برۆنا جەژنی خەلیقەت عولوی، هیوای ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ رۆڵەكانمان و براكانمان لەو جەژنەدا دەخوازین، خۆشحاڵ دەبین بە بەشداریان لە جەژن و خۆشی و ئاهەنگیان كە ئەوان رەسەنایەتی بنەڕەتی رەسەنە رەنگاورەنگەكەی عێراقن هێمایەكی دیاری كۆمەڵی فرە رەنگن و یەكسانن لە ماف و ئەركدا لە بەردەم یاسادا.جەژنەكەتان پیرۆز دەكەم، لە پەروەردەگار داواكارم تەواوی رۆڵەكانمان لە ئاینی سابیئە و ئایینەكانی تر بەخۆشی و خێر بگەڕێتەوە بۆیان لە وڵاتێكی بەهێزدا رۆڵەكانی بیاپرێزێت. بەرهەم ساڵحسەرۆك كۆمار









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ژینگه‌هێ ژیان دایه‌ كوردان

⋙ حه‌رامكرنا نه‌ورۆزێ

⋙ پاسپورتا هه‌له‌بجه‌ ناڤێ پارێزگه‌ها سلێمانیێ لسه‌ره‌

⋙ خەلافەتەكەی كۆتایی هات و ئەبوبەكر بەغدادی نادیارە

⋙ مادورۆ: ئەمریكا هەوڵیدا تیرۆرمبكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆیه‌كی نوێی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ.. چه‌ند كه‌س سواری به‌له‌مه‌كه‌ ده‌بن

⋙   ب ڤیدیۆ .. نەورۆزێ دەلیڤێن کاری بۆ هژمارەکا گەنجان پەیداکریە


زۆرترین بینراو