English | عربي



سلێمانی؛ کەسێک بە کیلۆیەک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا​

2019/03/17 | 15:06

هەواڵی کوردستان -

خەندان-ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردوە کە یەک کیلۆ ماددەی هۆشبەری پێبوە و لە ناو بۆن و بەرگی پشتیدا شاردبویەوە.جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەسێکی بیانیان دەستگیرکردوە کە بڕی زیاتر لە یەک کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەری لە جۆری (تلیاک) لەناو بەرگی پشتی و بۆندا شاردوەتەوە، دواتر خراوەتە ناو قوتویەکی موعەتەرەوە و ھەڵگیراوە تاوەکو لە فڕۆکەخانە تێپەڕێنرێت بێئەوەی هێزە ئەمنییەکان پێی بزانن".ماددە ھۆشبەرەکان لە وڵاتێکی دراوسێوە و بە شێوەیەکی نھێنی دەھێنرێنە ھەرێمی کوردستان 

بەڕێوەبەری مادە هۆشبەرەکان راشیگەیاند،"دۆزینەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ئاسان نییە و ئەو ماددانە بونەتە بازرگانی گەورە و ساڵانە ئەنجامدەرانی ملیارەھا دۆلاریان دەست دەکەوێت، ماددە ھۆشبەرەکان لە وڵاتێکی دراوسێوە و بە شێوەیەکی نھێنی دەھێنرێنە ھەرێمی کوردستان، دواتر رەوانەی وڵاتانی تری دەکەن.ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە مادە هۆشبەرانە کە دێنە هەرێم بەشێکی بۆ دەرەوە دەڕوات و بەشێکی دیکەش لە ناو هەرێمدا بڵاودەکرێنەوە.داواشی لە هاوڵاتیان کرد، لەکاتی هەر حاڵەتێکی گوماناویدا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زانکۆی که‌رکووک وه‌ک باشترین زانکۆی ئاسیا ده‌ستنیشان کرا

⋙ زاناکان ئامێرێک بۆ "خوێندنه‌وه‌ی مێشک" به‌رهه‌م دێنن

⋙ بروسکەی پیرۆزبایی ڕۆحانی بۆ سەرۆک وەزیرانی هیندستان

⋙ پارتی پارێزگاران وادەی دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی نوێی راگەیاند

⋙ وریایی دانی پیکەن بە ئەمریکا لەمەڕ پەسەندکرانی بایکۆتی نوێی دژبە چین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە

⋙ ڤیدیۆ؛ تێریزا مەی بەگریانەوە دەسلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند


زۆرترین بینراو