English | عربي



سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك: داعش بە هێزەوە گەڕاوەتەوە سنووری كەركووك

2019/03/17 | 15:06

هەواڵی کوردستان -

گوتەبێژی دەستەی سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك ڕای دەگەیەنێت، تیرۆریستانی داعش بە هێزەوە گەڕاونەتەوە سنووری كەركووك.

 

مەسروور ناجی جبووری، گوتەبێژی دەستەی سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "جموجۆڵی داعش لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە لە سنووری كەركووك هەیە، بەڵام ئێستا زیاتر جموجۆڵ دەكەن و كردەوەی تیرۆریستی لە دەوروبەری كەركووك ئەنجام دەدەن".

 

گوتیشی: "داعش بەهێزەوە گەڕاونەتەوە سنوورەكە و پێویستە هەوڵی جدی بدرێت بۆ رێگەگرتن لە كردەوە تیرۆریستەكانیان، هەروەها لەنێوبردنیان".

 

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەوە كاتەوە جگە لەوەی دۆخی سەنتەری كەركووك تێك چووە، جموجۆڵی داعشیش لە دەوروبەری كەركووك زیادی كردووە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کۆچبەرێکی کورد لە تورکیا لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا

⋙ تێری هێنری به‌ باشترین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا دیاریکرا

⋙ لە کاتێکدا حیزبەکان شەڕی پۆست دەکەن پارتی کوردستان دەباتەوە

⋙ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێز بۆ داخستنی پاڵاوتگه‌ نایاساییه‌كان ده‌جوڵێنێت

⋙ ژینگه‌هێ ژیان دایه‌ كوردان

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆیه‌كی نوێی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ.. چه‌ند كه‌س سواری به‌له‌مه‌كه‌ ده‌بن

⋙   ب ڤیدیۆ .. نەورۆزێ دەلیڤێن کاری بۆ هژمارەکا گەنجان پەیداکریە


زۆرترین بینراو