English | عربي



گۆڕان دوا بڕیاری خۆیان لەبارەی پۆستەکان دەدەن

2019/03/17 | 15:06

هەواڵی کوردستان -

جڤاتی گشتی و نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی دانانی میکانیزمی بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ پڕکردنەوەی سەرجەم ئەو پۆست و وەزارەتانەی بۆیان دیاری کراوە، لە کۆبوونەوە دان.

 

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی و نیشتمانیی گۆڕان تایبەتە بە ھەنگاوەکانی داھاتووی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی چۆنیەتی بەشداریکردن لە حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان".

 

ڕوونیشی کردەوە، دوێنێ جڤاتی گشتی کۆ بوونەوە و پێشنیازەکانی خۆیان لەبارەی میکانیزمی دابەشکردنی پۆستەکان ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی کردووە و ”ئەمڕۆ بڕیار لەسەر پۆستەکان دەدەین".

 

دەربارەی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستەکان ھێمن شێخانی، ئاماژەی بەوەش دا: "پڕکردنەوەی پۆستەکان لەڕێگەی سیڤییەوە دەبێت، من ھیچ زانیارییەکم لەسەر کانیدیدەکان لا نییە، بەڵام ئێمە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بۆ ئەو پۆستانە دادەنێین، چونکە ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکە و دەمانەوێ لەم کابینەیەدا زۆرترین خزمەتی خەڵک بکەین".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زانکۆی که‌رکووک وه‌ک باشترین زانکۆی ئاسیا ده‌ستنیشان کرا

⋙ زاناکان ئامێرێک بۆ "خوێندنه‌وه‌ی مێشک" به‌رهه‌م دێنن

⋙ بروسکەی پیرۆزبایی ڕۆحانی بۆ سەرۆک وەزیرانی هیندستان

⋙ پارتی پارێزگاران وادەی دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی نوێی راگەیاند

⋙ وریایی دانی پیکەن بە ئەمریکا لەمەڕ پەسەندکرانی بایکۆتی نوێی دژبە چین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە

⋙ ڤیدیۆ؛ تێریزا مەی بەگریانەوە دەسلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند


زۆرترین بینراو