English | عربي



کۆمەڵ: پێدەچێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بون بدەین

2019/03/17 | 14:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، تا ئێستا پارتی بە فەرمی داوای کۆبونەوەی لێنەکردون بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە، دەشڵێت، "ئەو شێوازە مامەڵەیەی پارتی بەرامبەر کۆمەڵ پەیڕەوی دەکات ئیستفزازییە".پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی واژۆکردوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی کۆبونەوەی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجامنەداوە، لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە تەنها دوو کۆبونەوەی ئەنجامداوە، بەڵام وەک خۆیان رایانگەیاند، نەچونەتە ناو وردەکاری پیکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەوە. تا ئێستا پارتی هیچ بەرچاوڕونی نەداوە بە کۆمەڵ سەبارەت بە چۆنێتی بەشداریکردنی لە حکومەت 

کامەران بابان زادە، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بەخەندان-ی راگەیاند، "تا ئێستا پارتی هیچ بەرچاوڕونی نەداوە بە کۆمەڵ سەبارەت بە چۆنێتی بەشداریکردنی لە حکومەتدا، ئەگەر پارتی بەو شێوازە ساردو سڕە بەردەوام بێت لەگەڵ، ئەوا دورنییە کۆمەڵ لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری ئۆپۆسیۆن بونی خۆی رابگەیەنێت".دەبێت کۆمەڵ بە پشتبەستن بە ئەندام و لایەنگرەکانی بڕیاری خۆی بدات

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت کۆمەڵ بەزویی کۆببێتەوە پێش ئەو پلانەی بۆیدانراوە بۆ پەراوێزخستنی لە حکومەت و پڕۆسەی سیاسی، دەبێت بە پشتبەستن بە ئەندام و لایەنگرەکانی بڕیاری خۆی بدات، نەک چاوەڕێی پارتی بکات بۆ ئەوەی بەشداری پێبکات لە حکومەت و مەرجی بۆ دابنێت و بەمەرج بەشداری پێبکات".  پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە کۆمەڵ لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت بڕیاری خۆی بدات

 

کامەران بابان زادە

ئەندامەکەی سەرکردایەتی کۆمەڵ وتیشی، "پێشبینی دەکەم بەم نزیکانە کۆمەڵ کۆببێتەوە و بڕیاری خۆی بدات لەبارەی بەشداریکردن لە حکومەت".رونیشیکردەوە، "ئەو شێوازەی پارتی بەرامبەر کۆمەڵ دەیگرێتەبەر شێوازو داواکارییەکی ئیستیفزازینایە، پارتی دەیەوێت کۆمەڵ لە رێگەی کۆبونەوەی سەرکردایەتیەوە لە تەلەفزیۆنەوە رایبگەیەنێت بەشداری حکومەت دەکات".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پۆمپیۆ: خوا تره‌مپی بۆ ڕزگاركردنی جوله‌كه‌ ناردووه‌

⋙ تره‌مپ تێكشكاندنی داعشی له‌سوریا ڕاگه‌یاند

⋙ عه‌بدولمه‌هدى لژنه‌كا سێ كه‌سى بۆ ب رێڤه‌برنا پاریزگه‌ها نه‌ینه‌وا پێك دئینیت

⋙ ب ڤیدیۆ .. ب رێڤەچونا جەژنا نەورۆزێ ل دەڤەرا بارزان

⋙ ته‌رمی نینا ئه‌حمه‌دی به‌خاكسپێردرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ .. ب رێڤەچونا جەژنا نەورۆزێ ل دەڤەرا بارزان

⋙ ب ڤیدیۆ ..وه‌لاتیێن مووسل رێگریێ ل پارێزگارى دكه‌ن


زۆرترین بینراو