English | عربي



لە ئەندۆنیزیا 50 کەس گیانیان لەدەستدا

2019/03/17 | 14:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-حکومەتی ئەندۆنیزیا رایگەیاند، 50 هاوڵاتی وڵاتەکەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 59 هاوڵاتی دیکەش برینداربون.بەپێی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی ئەندۆنیزیا رایگەیاندوە، بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوەوە لەناوچەی پاپوا لافاوێکی زۆر شارەکەی گرتوەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 50 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 59 هاوڵاتی دیکەش برینداربون.هاوکات، ئاژانسی نیشتیمانی کارەساتە سروشتییەکان لەئەندۆنیزیا ئاشکرایکردوە، بەهۆی لافاوەوە نۆ گوندی دیکەی ناوچەی سەنتانی زیانیان بەرکەوتوە.پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەوەشی ئاشکراکردوە، فڕۆکەی فریاگوزاری خێرایان بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان خستوەتەکارەوە و بەهۆی زۆری خەڵک و پەلاماردانی فڕۆکەکەوە یەکێک لە فرۆکەکان زیانی پێکەوتوە.جگە لە زیانی گیانی هاوکات لافاوەکە ئۆتۆمبێل و دوکان و بەشێک لەبینای شوێنە گشتییەکانی راماڵیوە و تیمەکانی فراگوزاری خێراش بەردەوامن لە رزگارکردنی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیریانخواردوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ عه‌بدولمه‌هدى لژنه‌كا سێ كه‌سێ بۆ ب رێڤه‌برنا پاریزگه‌ها نه‌ینه‌وا پێك دئینیت

⋙ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد

⋙ ب ڤیدیۆ ..وه‌لاتیێن مووسل رێگریێ ل پارێزگارى دكه‌ن

⋙ بۆ یەخەی سەرۆک کۆمار بگرین؟

⋙ به‌شیر حه‌داد: پێدڤیه‌ روودانا مووسل ب ساناهى ده‌رباز نه‌بیت وپێرابوون هه‌بن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ ..وه‌لاتیێن مووسل رێگریێ ل پارێزگارى دكه‌ن

⋙ بەڤیدیۆ: هاوڵاتیانی موسڵ لەبارەی بەرپرسانی شارەكە زانیاری دەدەنە سەرۆك كۆمار


زۆرترین بینراو