English | عربي



ئینسا یەکەمین ڤیدیۆی خۆی لە ھەولێر بڵاو کردەوە

2019/03/17 | 14:36

هەواڵی کوردستان -

ئینسا ھاجیا، خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆنسێرتێک ھاتووەتە (ھەولێر)ی پایتەختی ھەرێمی کوردستان و یەکەمین ڤیدیۆی خۆی بڵاو کردەوە.ئەمڕۆ یەکشەممە 17/3/2019، ئینسا لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، یەکەمین ڤیدیۆی خۆی لە ھۆتێل (ڕۆتانا)ی ھەولێر بڵاو کردووەتەوە، ھەر ئەمڕۆ و لە ھەمان ھۆتێلدا، کۆنسێرتەکەشی ساز دەکات.ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە ھەرێمی کوردستان خاوەن ھەوادارێکی زۆرە، پێشتریش خۆی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە دابوو، کە بەشێکی بەرچاوی ھەوادارەکانی کوردن.ئینسا ھاجیا لە 19/10/1995 لە پارێزگای (تیرانا)ی پایتەختی ئەلبانیا لەدایک بووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپە، کلیپەکانیشی بینەرێکی زۆریان ھەیە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە خانەقین، قەرەتەپەو جەبارە زیاتر لە 600 دۆنم گەنم و جۆ سووتێنراون

⋙ بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەڵبژێردرێت

⋙ کاریگەریی نەرێنی تەکنۆلۆژیا لەسەر منداڵان

⋙ دایکی شەهید فەرهاد وەکیلی کۆچی دوایی کرد

⋙ وەزارەتی ئەوقاف زانیاری لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن بۆ خەندان دەخاتەڕو

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە

⋙ ڤیدیۆ؛ تێریزا مەی بەگریانەوە دەسلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند


زۆرترین بینراو