English | عربي



سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا بەلەچکەوە سەردانی کەسوکاری قوربانییەکان دەکات

2019/03/17 | 14:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان-سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا وەک ریزلێنانێک لە قوربانیانی روداوەکەی رۆژی هەینی کە سەرجەمیان مسوڵمان بون بەلەچکەوە سەردانی کەسوکاری قوربانیانی کرد.جاسیندا ئاردرین، سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا دوێنێ شەممە وەک ریزلێنانێک لە قوربانیانی روداوە تیرۆرستییەکەی رۆژی هەینی کە سەرجەمیان مسوڵمان بون، بەلەچکەوە سەردانی کەسوکاری قوربانیانی کرد و چەپکە گوڵی پێشکەشکردن.یاسای مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک لە نیوزلەندا دەگۆڕین 

دواتر ئاردرین لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، یاسای مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک لە وڵاتەکەیان دەگۆڕن و ئەو هاوڵاتییە ئوستورالییەش کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکە دەستگیرکراوە بەماددەی تیرۆر دادگایی دەکرێت.بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس، تەقەكەرەكە پێنج چەكی بەكارهێناوە كە دوانیان چەكی ئۆتۆماتیكی بون و دوانیشیان چەكی ئاسایی بون، كە بەڕێگەی یاسایی دەستدەخرێن.تەقەكەرەكە هەڵگری مۆڵەتی Category A بوە، كە رێگەپێدراوە بۆ هەڵگرتنی چەكی ئاسایی

 

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاماژەی بەوەکردوە، تەقەكەرەكە هەڵگری مۆڵەتی Category A بوە، كە رێگەپێدراوە بەچەكی جۆری ئاسایی و مۆڵەتەكەشی لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2017 وەرگرتوە.بەوهۆیەشەوە، جاسیندا ئاندرین، سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا بەڵێنیداوە هەمواری یاسای پێدانی مۆڵەتی چەك لە وڵاتەكەی بکرێتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ تێری هێنری به‌ باشترین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا دیاریکرا

⋙ لە کاتێکدا حیزبەکان شەڕی پۆست دەکەن پارتی کوردستان دەباتەوە

⋙ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێز بۆ داخستنی پاڵاوتگه‌ نایاساییه‌كان ده‌جوڵێنێت

⋙ ژینگه‌هێ ژیان دایه‌ كوردان

⋙ حه‌رامكرنا نه‌ورۆزێ

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆیه‌كی نوێی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ.. چه‌ند كه‌س سواری به‌له‌مه‌كه‌ ده‌بن

⋙   ب ڤیدیۆ .. نەورۆزێ دەلیڤێن کاری بۆ هژمارەکا گەنجان پەیداکریە


زۆرترین بینراو