English | عربي



گەشتوگوزاری سلێمانی: ھەموو ئامادەکارییەکمان بۆ پێشوازیی گەشتیاران کردووە

2019/03/17 | 13:30

هەواڵی کوردستان -

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازیی گەشتیاران کردووە و پیێشبینی دەکەن ئەمساڵ دوو ھێندەی نەورۆزی ڕابردوو، گەشتیاران ڕوو لە سلێَمانی بکەن. عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئامادەکاریی تەواومان بۆ پێشوازیی گەشتیاران لە ڕۆژانی نەورۆزدا کردووە، بە دابەشکردنی کەتەلۆکی شوێنە گەشتیارییەکان لە مەرزەکان، بازگەکان و بڵاوکردنەوەی عەلاگەی خۆڵ و ڕێنمایی بۆ گەشتیاران، ھەروەھا لێژنەی ئەمنی ھەموو ئامادەکارییەکی پێویستی ئەمنییان کردووە". گوتیشی: "بەبۆنەی نەورۆزەوە بەشێکی زۆر لە ھۆتێلەکان ئێستا گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێ کردوون، بەڵام ئێمە پێشبینی ئەوە دەکەین دوو ھێندەی نەورۆزی ڕابردوو گەشتیاران ڕوو لە پارێزگای سلێمانی بکەم، بەتایبەتی گەشتیاری ئێرانی، چونکە لە 15ی ئادارەوە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھیچ ڕسووماتێکیان لەسەر مەرزەکان لێ وەرناگرێت". عەلی رەئوف ئاماژەی بەوەش دا، نەورۆزی ئەمساڵ لە مەرزەکان و بازگەکاندا ئاسانکاری بۆ ھاتنە ناوەوەی گەشتیار کراوە، لە ناوخۆش باری ئابووریی خەڵک باشترە، بۆیە پێمان وایە ڕێژەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لە پارێزگاکەمان بکەن".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی ئوروپا دەس پێ کرا

⋙ داواکاری ئەرتەشی سووریا لە خەڵکی ئەدلێب بۆ چۆڵ کردنی شارەکەو دەورووبەری

⋙ نوێنەرێکی پوتین: ئەندامبوونی ئێران لە فەرمانیی کاری ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای دا

⋙ په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوای یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌رێم تۆماركرد

⋙ ڕیاڵ مه‌درید پۆگبای ناوێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەوێنە و ڤیدیۆ..کۆمپانیای فۆرد لە رێگای "رۆبۆتێکی دو قاچ" هەنگاوێکی نوێی لەبواری دلیڤەری راگەیاند

⋙ بەڤیدیۆ... میران عه‌لی گۆرانیەك بۆ هه‌ولێر دەڵێ


زۆرترین بینراو