English | عربي



فڕۆکەخانەیەکی نیوزیلەندا بەهۆی مەترسییەکەوە داخرا

2019/03/17 | 13:30

هەواڵی کوردستان -

 

فڕۆکەخانەیەکی نیوزیلەندا بەهۆی بوونی مەترسییەکەوە، داخرا.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 17-3-2019، پۆلیسی نیوزیلەندا رایگەیاندووە، کە زانیارییان لەبارەی بوونی ”کیسێکی گومانلێکراو“ لە پلیکانەی فڕۆکەخانەی دونەدین لە باشووری وڵات، پێ گەیشتووە.

 

هەروەک پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو کیسەوە، بە ناچاری فڕۆکەخانەکەیان داخستووە.

 

ئەو رووداوە دوای کوشتنی نزیکەی 50 هاووڵاتیی مسوڵمان دێت لە نیوزیلەندا، کە بە دەستی چەکدارێکی توندڕەوی سپیپێستەوە گیانیان لەدەست دا.

 

رۆژی هەینی 15-3-2019، چەکدارێکی تیرۆریست بە ناوی برێنتۆن تارانت، لەکاتی نوێژ و وتاری هەینی، بە چەک هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایس چێرچ لە نیوزیلەندا و 49 نوێژخوێنی کوشت و زیاتر لە 20ـی دیکەی بریندر کرد.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کۆچبەرێکی کورد لە تورکیا لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا

⋙ تێری هێنری به‌ باشترین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا دیاریکرا

⋙ لە کاتێکدا حیزبەکان شەڕی پۆست دەکەن پارتی کوردستان دەباتەوە

⋙ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێز بۆ داخستنی پاڵاوتگه‌ نایاساییه‌كان ده‌جوڵێنێت

⋙ ژینگه‌هێ ژیان دایه‌ كوردان

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆیه‌كی نوێی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ.. چه‌ند كه‌س سواری به‌له‌مه‌كه‌ ده‌بن

⋙   ب ڤیدیۆ .. نەورۆزێ دەلیڤێن کاری بۆ هژمارەکا گەنجان پەیداکریە


زۆرترین بینراو