English | عربي



دوه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری كرایه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی: دەبێت كاربکەین زۆرترین داهاتمان لە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ بێت

2019/03/17 | 12:54

هەواڵی کوردستان -

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و 250 كۆمپانیا له‌ 20 وڵات به‌شداریان تێدا كردوه‌.نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ وتارێکیدا لە پێشانگاکە رایگه‌یاند، حكومه‌ت به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ بنیادنانی كه‌رتی گه‌شتیاری، كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت بۆ بنیادنانی ژێرخانێكی تۆكمه‌ و فراوانی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بگیڕێت.ده‌بێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌كی كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین هەرێم زۆرترین داهاتی لە كشتوكاڵ و پیشه‌سازی دەستبکەوێت 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ده‌بێت به‌سه‌ر هاته‌كانی سه‌ختی ساڵانی رابردو ببێته‌ په‌ند و وانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌كی كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین هه‌رێم زۆرترین داهاتی خۆی نه‌ك له‌ نه‌وت و سامانه‌ سه‌روشتیه‌كان به‌ڵكو له‌ كه‌رته‌كانی دیکەی گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی دابین بكات".كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ ئه‌وله‌ویاتی داهاتوی حكومه‌ت ده‌بێت

 

بارزانی وتیشی، "كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ ئه‌وله‌ویاتی داهاتوی حكومه‌ت ده‌بێت، ده‌زانین هه‌ندێکجار یاسا و رێنمایی، هه‌ندێجاریش رۆتین و رێكاره‌كان و كارگێڕی لاواز و له‌سه‌رخۆ وایكردوه‌ وه‌به‌رهێنه‌ر دودڵ بێت یان دوربكه‌وێته‌وه‌ و نه‌یه‌وێن وه‌به‌رهێنان بكات، بۆیه‌ هه‌مولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ حكومه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی چاكسازیه‌كان هه‌رچی پێویسته‌ ئه‌نجامی ده‌دات بۆ نه‌هێشتنی كه‌م و كوڕیه‌كان".هاوکات نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار لەمیانی کردنەوەی پێشانگاکەدا رایگه‌یاند، كه‌رتی گه‌شتیاری له‌ ئه‌وله‌ویاتی كاری حكومه‌ت، رێگای په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری ئاسان نیه‌، به‌ڵكو سه‌خت و دورودرێژه‌ و ئێستا له‌سه‌ره‌تای رێگاكه‌ین، له‌ به‌رنامه‌مانه‌ تا ساڵی 2025 هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرت و بۆ ماوه‌یه‌ك جوله‌ی گه‌شتیاری په‌كی كه‌وت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌رچه‌ند شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرت و بۆ ماوه‌یه‌ك جوله‌ی گه‌شتیاری په‌كی كه‌وت، به‌ڵام كه‌رتی گه‌شتیاری یه‌كه‌م كه‌رت بو روبه‌ڕوی قه‌یرانه‌كان وه‌ستا و به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م راسته‌ڕێ بوه‌وه‌ روی له‌ بوژانه‌وه‌ كرده‌وه‌.نه‌ورۆز مه‌ولود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ ساڵی 2016دا ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رزبوه‌وه‌ بۆ یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار گه‌شتیار، له‌ ساڵی 2017دا ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌رزبوه‌وه‌ بۆ دوو ملیۆن و 100 هه‌زار گه‌شتیار، له‌ ساڵی 2018 به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ سێ ملیۆن و 57 هه‌زار گه‌شتیار.وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار رونیشیکردەوە، به‌پێی پلانی وەزارەتەکەیان له‌ ساڵی 2019دا ژمارەی گەشتیاران بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار گەشتیار به‌رزده‌كرێته‌وه‌.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کۆچبەرێکی کورد لە تورکیا لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا

⋙ تێری هێنری به‌ باشترین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا دیاریکرا

⋙ لە کاتێکدا حیزبەکان شەڕی پۆست دەکەن پارتی کوردستان دەباتەوە

⋙ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێز بۆ داخستنی پاڵاوتگه‌ نایاساییه‌كان ده‌جوڵێنێت

⋙ ژینگه‌هێ ژیان دایه‌ كوردان

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆیه‌كی نوێی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ.. چه‌ند كه‌س سواری به‌له‌مه‌كه‌ ده‌بن

⋙   ب ڤیدیۆ .. نەورۆزێ دەلیڤێن کاری بۆ هژمارەکا گەنجان پەیداکریە


زۆرترین بینراو