English | عربي



سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان کۆ بوونەوە

2019/03/17 | 12:54

هەواڵی کوردستان -  "نوێنەری یەکێتیش بەشداریی کردووە"

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان ئێستا لە کۆبوونەوە دان بۆ دابەشکردنی سەرۆکایەتیی لێژنە هەمیشەییەکان.

 

بەهمەنی کاکە عەبدوڵا، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەناو پەرلەمان کۆبوونەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش دابەشکردنی پۆستی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لێژنە هەمیشەییەکانە".

 

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی: "لە کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکاندا نوێنەری یەکێتی بەشداریی کردووە".

 

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ١٨٢٢٠١٩ ئەنجام درا و تێیدا ڤاڵا فەرید وەک سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا، هەورەها هێمن هەورامی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی وەک سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پەلاماردرانی پێگەی ئاسمانیی ڕووسیا جێگیرلە حەمیمیم"ی سووریا

⋙ لێدوانی مونا قەهوەچی بۆ خەندان لەبارەی قەدەغەكردنی گەشتكردنی بۆ توركیا

⋙ داوادەکەن دەرماڵەی مناڵ زیاد بکرێت

⋙ خامەنەیی رەخنە لە کارەکانی رۆحانی و زەریف دەگرێت

⋙ حه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەوێنە و ڤیدیۆ..کۆمپانیای فۆرد لە رێگای "رۆبۆتێکی دو قاچ" هەنگاوێکی نوێی لەبواری دلیڤەری راگەیاند

⋙ بەڤیدیۆ... میران عه‌لی گۆرانیەك بۆ هه‌ولێر دەڵێ


زۆرترین بینراو