English | عربي



وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پارێزگای سلێمانیان چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ هاووڵاتییانیان تاوتوێكرد

2019/03/17 | 12:30

هەواڵی کوردستان - وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌ن پارێزگای سلێمانیان كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ هاووڵاتییانیان تاوتوێكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17-3-2019 وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رپه‌رشتی د.

به‌شیر حه‌داد و به‌یاوه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌ن پارێزگای سلێمانیان كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵی خۆی به‌ هاتنی ئه‌و وه‌فده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا چه‌ند بابه‌تیێكی په‌یوه‌ست به‌ پرسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و هاووڵاتییان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراوه‌.

وتیشی: رێككه‌وتوین له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی.

هاوكات د.

به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق-یش رایگه‌یاند: وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و به‌یاوه‌ری وه‌فدێك له‌ ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان، سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌مان كردووه‌ و گوێبیستی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانیان بووین.

وتیشی: به‌ڵێنمان به‌ هاووڵاتییانی كوردستان داوه‌، سورین له‌سه‌ر به‌جێهێنانی داواكارییه‌كانیان و داواشمان له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردووه‌، داواكارییه‌كانیان به‌نووسراو ئاڕاسته‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی له‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ پێكبهێنرێت و به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لەتیف فاتح: هەڵوێستەكەی دكتۆر بەرهەم جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌ركێكى ئاكارى و به‌رپرسیارێتیه‌، كارێكی بوێرانەیە

⋙ میدیایەکى نزیک لەپارتى هانى خەڵك دژ به‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌دات

⋙ چی له‌ موسڵ رووده‌دا؟ خۆری‌ كێ ئاوا ده‌بێت؟

⋙ ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی گۆڕینی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ كورده‌كان به‌كه‌سانی سه‌ر به‌حزبه‌كه‌ی ده‌دات

⋙ كاروباری پارێزگای مووسڵ رادەستی سێ كەس كرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ .. ب رێڤەچونا جەژنا نەورۆزێ ل دەڤەرا بارزان

⋙ ب ڤیدیۆ ..وه‌لاتیێن مووسل رێگریێ ل پارێزگارى دكه‌ن


زۆرترین بینراو