English | عربي



شێرپەنجە روخساری دەشێوێنێت

2019/03/17 | 12:24

هەواڵی کوردستان -

خەندان-ئالین لێتی ناوی ئەو ژنە برازیلییەیە کە بەهۆی بونی خانەیەکی شێرپەنجەیی رۆژ بەرۆژ شێوەی دەموچاوی دەگۆڕێت، بەڵام دەڵێت، پێی بێزار نیە.بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەیل-ی بریتانی، ژنێکی برازیلی بەناوی ئالین لێتی کە داپیرەیە و نەوەکانی لەباوەشگرتوە بەهۆی بونی خانەی شێرپەنجەیی لەدەموچاویدا کە پزیشکەکان ناتوانن لایببەن، شێوەی دەموچاوی رۆژ بەرۆژ تێکدەچێت و قورس دەبێت، دەشڵێت کە  پێی بێزار نیە.

زیادبونی گۆشتی دەموچاوی سەرەتا لەرومەتییەوە دەستیپێکردو گەیشتە چاوی و لوتی و ئێستا پشتەوەی دەمیشی گرتوەتەوە.ئالین توشی شێرپەنجەی (NF1) بوە کە نەخۆشییەکە لە بریتانیا لە سێ هەزار کەس یەک کەس و لە ئەمریکاش لە 100 هەزار کەس یەک کەس توشی دەبێت و بەگەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکانی شێوەی پێست تێکدەچێت و دەیان گرفتی دیکەی تەندروستیشی بەدواوەیە.

ئەو ژنە کە خاوەنی سێ منداڵە تا ئێستا چەندین نەشتەرگەری بچوکی بۆکراوە و زیادەی گۆشتی دەموچاوی لابراوە، بەڵام لەئێستادا پزیشکەکانی دەڵێن هەرجۆرە نەشتەرگەرییەک ژیانی دەخاتە مەترسییەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زانکۆی که‌رکووک وه‌ک باشترین زانکۆی ئاسیا ده‌ستنیشان کرا

⋙ زاناکان ئامێرێک بۆ "خوێندنه‌وه‌ی مێشک" به‌رهه‌م دێنن

⋙ بروسکەی پیرۆزبایی ڕۆحانی بۆ سەرۆک وەزیرانی هیندستان

⋙ پارتی پارێزگاران وادەی دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی نوێی راگەیاند

⋙ وریایی دانی پیکەن بە ئەمریکا لەمەڕ پەسەندکرانی بایکۆتی نوێی دژبە چین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە

⋙ ڤیدیۆ؛ تێریزا مەی بەگریانەوە دەسلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند


زۆرترین بینراو