English | عربي



بارانبارین تا 48 سەعاتی داھاتوو بەردەوام دەبێت

2019/03/17 | 12:12

هەواڵی کوردستان - شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش شەپۆلەکە تا 48 سەعاتی داھاتوو بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 24 سەعاتی رابردووی بڵاوکردەوە، بەپێی راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتییەکە، لە 24 سەعاتی رابردوودا رێژەی بارانبارین لە پارێزگای ھەولێر 14 ملیمەتر و لە سلێمانی 19 ملیمەتر و لە دھۆک 41 ملیمەتر بووە، لە پارێزگای ھەڵەبجەش بڕی باران بارین گەیشتووەتە 13 ملیمەتر و لە کەرکوکیش 10 ملیمەتر باران باریوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، شەپۆلی بارانبارین تا 48 سەعاتی داھاتوو بەردەوام دەبێت و ھاوکات شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پەلاماردرانی پێگەی ئاسمانیی ڕووسیا جێگیرلە حەمیمیم"ی سووریا

⋙ لێدوانی مونا قەهوەچی بۆ خەندان لەبارەی قەدەغەكردنی گەشتكردنی بۆ توركیا

⋙ داوادەکەن دەرماڵەی مناڵ زیاد بکرێت

⋙ خامەنەیی رەخنە لە کارەکانی رۆحانی و زەریف دەگرێت

⋙ حه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەوێنە و ڤیدیۆ..کۆمپانیای فۆرد لە رێگای "رۆبۆتێکی دو قاچ" هەنگاوێکی نوێی لەبواری دلیڤەری راگەیاند

⋙ بەڤیدیۆ... میران عه‌لی گۆرانیەك بۆ هه‌ولێر دەڵێ


زۆرترین بینراو