English | عربي



چین هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی لە تورکیا

2019/02/14 | 12:18

هەواڵی کوردستان -   

 

باڵیۆزخانەی کۆماری چینی میللی لە ئەنقەرە هۆشداریی دەداتە هاوولاتییانی وڵاتەکەی لەتورکیا.

 

باڵیۆزخانەی چین لە تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پەیوەندییەکانی پەککین و ئەنقەرە بەرەو ئاڵۆزی چوون و پێویستە هاووڵاتییان و گەشتیارانی چین لە تورکیا، ”زیاتر ئاگاداری سەلامەتیی خۆیان و کەلوپەلەکانیان بن“.

 

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، باڵیۆزخانەی چین ئاگاداری هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە تورکیا و باکووری کوردستان کردووەتەوە، کە لە ئەگەری هەر رووداوێک، هێمن بن و پەیوەندیی بە پۆلیسەوە بکەن.

 

بەهۆی پشتگیریکردنی بەردەوامی تورکیا لە گەلی ئۆیگور، کە گەلێکی مسوڵمانی تورکن و لە هەرێمێکی چین دەژین، پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و پەککین ئاڵۆزییان تێ کەوتووە و چین ئەو پشتگیریکردنە بە دەستوەردانی راستەوخۆ لە کاروباری وڵاتەکەی هەژمار دەکات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ گوشاری کۆشکی سپی بۆ سنا بە ئامانجی داڕشتنی ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ ئێران

⋙ سه‌رۆكی پێشوی دەزگای هه‌واڵگری توركیا ده‌ستگیركرا

⋙ حکومەتی سعودیە لە سێدارەدانی 37 كەسی بەتۆمەتی تیرۆر راگەیاند

⋙ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خەڵات کرد

⋙ نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا ئاستێکى پێوانەیى تۆمارکرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی یه‌كێك له‌خۆكوژه‌كان بڵاوبوه‌وه‌.. داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا ڕاگه‌یاند

⋙ بەڤیدیۆ.. پیاوێك لە دەمی تیمساحێكدایە


زۆرترین بینراو