English | عربي



ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی تیرۆرکردنی رەفیق حەریرییە

2019/02/14 | 12:18

هەواڵی کوردستان -  

 

ئەمڕۆ 14ـەمین ساڵوەگەڕی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنانە.

 

رەفیق حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان و سەرۆکی پارتی رەوتی موستەقبەل بوو.

لە رۆژی 14-2-2005 بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی بەیرووتی پایتەختی وڵاتەکەی، کرایە ئامانج و تیرۆر کرا.

 

جگە لە رەفیق حەریری، 21 کەسی دیکە بە تەقینەوەکە گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

دوای لێکۆڵینەوەی دادگایەکی تایبەتی نێودەوڵەتی، ژمارەیەک ئەندامی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی و رژێمی سووریا بە تیرۆرکردنی رەفیق حەریری تۆمەتبار کران.

 

رەفیق حەریری، مسوڵمانێکی سوننەمەزهەب بوو، لە ساڵی 1944 لە شاری سەیدا لە لوبنان لەدایک بووە.

لە ساڵی 1992ـوەوە تا کاتی تیرۆرکردنی، سەرۆکی پارتی رەوتی موستەقبەل بوو.

 

حەریری دوو جار پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی وەرگرتووە:

 

- سەرۆک وەزیرانی ژمارە 41ـی لوبنان لە 31-10-1992 تا 2-12-1998.

- سەرۆک وەزیرانی ژمارە 43ـی لوبنان لە 23-10-2000 تا 21-10-2004.

 

رەفیق حەریری دەورێکی باڵای لە کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی لوبنان هەبوو.

یەکێکە لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی وڵاتەکەی بوو و هاوکاریی چەندین کاری خێرخوازی لە وڵاتەکەی، دەکرد.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ سەدان هەزار منداڵی یەمەنی لە مەترسی مردندان

⋙ نەیارەتیی ئەورووپاییەکان لەگەڵ داخوازی ئەمریکا بۆ مانەوەی ئەوان لە سووریا

⋙ هێزی ئێراقی ١٣ سەرکردەی فەرەنسیی داعشیان لە سورویا قۆڵبەست کردووە

⋙ کۆنفرانسى گەنجانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ڕۆژی٣هەمدا بەردەوامە

⋙ دبلۆماسييه‌ته‌كه‌ى ڕياز تاران كه‌نارگير ده‌كات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ: ڤێ ئافره‌تا ئه‌فریقی ترامپ مه‌نده‌هوش کریه‌

⋙ كۆمپانیای "هۆندا" نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات "+ڤیدیۆ"


زۆرترین بینراو