English | عربي



هێمن هه‌ورامی: پارتی و یەکێتی جگە له‌ رێكکه‌وتن هیچ رێگەیەکی دیکەیان نیە

2019/02/14 | 12:12

هەواڵی کوردستان -

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، پارتی و یه‌كێتی جگه‌ له‌ رێکكه‌وتن هیچ به‌دیلێكیان نیه‌ و كۆبونه‌وه‌ی 18ی شوباتیش ئه‌نجام ده‌درێت.هێمن هەورامى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "وه‌كو پارتی لەگەڵ ئەوەین کۆبونەوەى 18ى ئەم مانگە بکرێـت و کۆبونەوەکەش دەکرێت".کۆبونەوەى 18ی مانگی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان چەند مانگێک دواکەوتوە، بۆیە کات دراوە بەگفتوگۆى لایەنەکان و دەبێت هەموان بەیەکەوە بین بۆ بەهێزکردنى دامەزراوەکانى هەرێم، تاوەکو متمانەى هاوڵاتیان بەهێزتر بکرێت".هەورامى راشیگەیاند، یەکێتى و پارتى لە 5ى شوباتى 2019 رێکەوتنێکیان واژۆکردوە، وەک دوو هێزى گەورەى براوە رێکكه‌وتون لەسەر بەروارى کۆبونەوەى پەرلەمانی کوردستان.

رونیشیکردەوە، "پێمان خۆشە ئەمڕۆ واژۆ بکرێت، بەدڵنیاییشەوە ئەگەر بکەوێـتە دواى 18ى شوبات هەر واژۆ دەکرێت، چونکە ئێمە و یەکێتى جگە له‌ رێکكه‌وتن هیچ به‌دیلێكی ترمان نیە".ئێمە و یەکێتى جگە له‌ رێکكه‌وتن هیچ به‌دیلێكی دیکەمان نیە

لەبارەی پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ پارتی و جێگری دووه‌می سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێكهاته‌ی توركمانه‌.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لیژنەی قایمقامیەت:هەڵمەتی لابردن و قەدە‌‌غەکردنیی لەسەرشەقامەکان دەدرێت

⋙ ‎دژ به‌ په‌ڕگیری سیاسی ‎قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌ یه‌كێتی‌ له‌دانوستان نوكی‌ كول نییه‌

⋙ لیژنه‌ى پاراستنى ڕۆژنامه‌نووسان هۆشداری له‌ دۆخی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێم ده‌ده‌ن

⋙ وێنە : (ماڵی مام ) وەک پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت

⋙ قوباد تاڵەبانی : هێزەكانی ئەمریكا رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە تێکشکاندنی داعش

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ڕوداوێکی سەیر لە یاری کلاسیکۆی خولی سعودی ڕویدا

⋙ ب ڤیدیۆ: ڤێ ئافره‌تا ئه‌فریقی ترامپ مه‌نده‌هوش کریه‌


زۆرترین بینراو