English | عربي



لە ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو یەكێتیی قوتابیان و لاواندا ئاھەنگ و فێستیڤاڵ ساز دەكرێن

2019/02/14 | 12:06

هەواڵی کوردستان -

ھەولێر-KDP.info-  لە یادی دامەزراندنی هەردوو رێكخراوی قوتابیان و لاواندا، سكرتێری لاوان دەڵێ، لە هەموو شارەكانی كوردستان‌ ئاھەنگ و فێستیڤاڵ دەست پێدەكەین، سكرتێری قوتابیانیش رایدەگەیەنێت، وەك چۆن لە رابردوودا یەكێتییەكەیان پێشەنگی كاری رێكخراوەیی بووە، بەردەوام دەبن لە پێناو خزمەتكردن بەو توێژە و پرسە نیشتیمانییەكان.

لە كۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كە لە ٢٦ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٣ لە كەركووك بەسترا، لەسەر راسپاردەی بارزانیی نەمر، بریاری دامەزراندنی ھەردوو رێكخراوی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان درا، دواتریش لە ١٨ی ٢ی هەمان ساڵدا هەردوو رێكخراوەكە دامەزرێندران.

نێچیرڤان كەلاری، سكرتێری یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، كە بەڵێن دووپات دەكەنەوە،‌ وەك چۆن لە ٦٦ ساڵی رابردوودا یەكێتیی قوتابیان پێشەنگی كاری رێكخراوەیی بووە، هەمیشەش‌ داكۆكیكاری مافەكانی توێژی قوتابیان بووە، هەروەها لە خزمەت پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانیشدا بووە، لە داهاتووشدا بە گەرموگوڕییەكی زیاتر بەردەوام دەبن.

ئەمساڵ یەكێتیی قوتابیانی كوردستان جیاواز لە ساڵەكانی رابردوو، بە‌‌ كەرنەڤاڵێكی دووڕۆژە یادی دامەزراندنی رێژخراوەكەیان دەكەنەوە، هاوكات مەكتەبی سكرتاریەتی قوتابیان سەرجەم لق و نووسینگەكان و نوێنەرەكانی ئاگادار كردووەتەوە،‌ كە لە ‌سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا ئەو یادە دەكەنەوە.

سكرتێری یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، كە لە ١٨ی شوبات كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ و لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، لە ناو پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، فێستیڤاڵەكە بە ئاهەنگ و گۆرانی و كۆمەڵێك نماییش ئەنجام دەدرێت، ناوبراو ئەوەیشی ئاشكرا كرد، كە بۆ ماوەی دوو رۆژ پێشانگای كتێب و پێشانگای توانا و بەهرەكانی قوتابیان بەردەوام دەبێت، كە زیاتر لە ١٢ بواری جیاواز لە خۆ دەگرێت، ئەوەش لە پێناو پاڵپشتیكردن و ‌دەرخستنی توانای قوتابیانە.

مەسیەر عوبێد، سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ١٨ی ئەم مانگە ٤ی ئێوارە لە هۆڵی‌ رۆشنبیری لەسەر رێگای كەركووك ئاهەنگێكی گەورە ساز دەكەن، لەمڕۆشەوە لە هەموو شارەكانی كوردستان‌، تا پێنجشەممەی داهاتوو فێستیڤاڵ و ئاهەنگەكانیان بەردەوام دەبن، كە تێیدا‌ هەموو لاوانی شارەكانی كوردستان بەشداری دەكەن.

ناوبراو ئەوەیشی خستە روو، لە ئاهەنگەكەدا سێ لاو خەڵات دەكەن، كە وەك سمبولێك رێزیان لێ دەنێن، لاوەكانیشی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ئاشكرا كرد، كە یەكێك لە لاوەكان، ئەو كەسەیە كە ئاڵای عێراقی لە كەركووك داگرت، هاوكات لاوی دووەمیش ئەوەی شەڕی پردێیە، كە بە گۆرانی لە ناو شەڕدا بەشداری كردووە، كەسی سێیەمیش خەڵكی مێرگەسوورە، كە لە شەڕی دژی داعشدا یەكێك لە داعشەكان ویستی خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام‌ ئەو رێگەی لێ گرتووە و نەیهشتووە زیان بە پێشمەرگەكان بكەوێت.

 

هەڵكەوت محەممەد

پێداچوونه‌وه‌ی- خێڵان به‌ختیار 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەگەر هەیە هەرێم رادەستیان بکات.. تورکیا داواى رادەستکردنەوەى تۆمەتبارەکانى رووداوەکەى هەولێر دەکات

⋙ دالکورد لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پلە یەکی سویدی بردەوە

⋙ دژه‌ تيرۆرێ ده‌سته‌سه‌ركرنا هه‌ڤكاره‌كێ ئه‌نجامده‌رێ روودانا هه‌ولێرێ راگه‌هاند

⋙ بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە سێ ئافرەت برینداردەبن

⋙ پلەكانی گەرما گۆڕانكاری بەسەردا دێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ئێران ڤیدیۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

⋙ ئێران گرتەی ڤیدیۆیی ئەو کەشتیەی بریتانیا-ی بڵاوکردەوە کە دەستی بەسەردا گرتوە


زۆرترین بینراو