English | عربي



شاندی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان و لە پیرمام لە کۆبونەوەدان

2019/02/14 | 11:42

هەواڵی کوردستان -

خەندان-کۆبونەوەی شاندی پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا شاندی بزوتنەوەی گۆڕان پڕۆژەیەکی تایبەت دەداتە شاندی دانوستانکاری پارتی سەبارەت بە ئەولەویەتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشدارییکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.گۆڕان پڕۆژەیەکی تایبەت دەداتە شاندی دانوستانکاری پارتی

مستەفا سەید قادر، ئەندامى شاندى دانوستانکارى بزوتنەوەى گۆڕان شەوی رابردو بە خەندان-ی راگەیاندبو، "کۆبونەوەکانى رابردومان لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان تەنها لەسەر کارنامەى ئەو حکومەتە بوە کە لە داهاتوو پێکدەهێنرێت".خەندان زانیویەتى کە بزوتنەوەى گۆڕان لە دانیشتنەکانى رابردودا لەگەڵ پارتى داواى هەندێک پۆستى کردوە، لەوانە وەزارەتى پلاندانان و دروستکردنى ئەنجومەنى نەوت و غازو پێدانى سەرۆکى ئەنجومەنەکە بە گۆڕان، لەگەڵ دوو وەزارەتى دیکە.لەو بارەیەوە مستەفا سەیدقادر وتی، "ئێمە تەنها گفتوگۆمان لەسەر کارنامەى حکومەت کردوە و نەچوینەتە سەر باسکردنى پۆستەکان، دەبێت بزانین راى بەرامبەر چییە، ئەو کاتە ئێمەش داواکارییەکان و راى خۆمان دەخەینەڕو".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هەوڵی یەکیەتی بۆ کردنەوەی نوسینگە لە ئانکارا

⋙ زەریف بەرەو چین کەوتەڕێ

⋙ هەموو فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی دادەخەین/ هێرش بۆ سەر سوپای قودس لە سووریا درۆیە

⋙ هەشت ئاماژە لەگەلەستێرەیەكی ترەوە ئاراستەی زەوی كراون

⋙ لێكۆڵینەوەیەك مەترسییەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی بێنیكۆتین ئاشكرادەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ ڤیدیۆ.. ساتی هه‌وڵدانی سه‌ربازه‌ ئێرانییه‌كان بۆ هه‌ڵدانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌ره‌و ئیسرائیل

⋙ ب ڤیدیۆ.. د ئه‌نفالان دا هێلینێ هەموو ئەندامێن خێزانا خوە ژ دەست دان


زۆرترین بینراو