English | عربي



یەکێتی بە هەڕەشەی تێکدانی دۆخی کوردستان هەوڵی بەدیهێنانی مەبەستەکانی دەدا

2019/02/14 | 11:42

هەواڵی کوردستان - لە مانگێکدا چەندان جار هەڕەشەکە دووبارە دەکاتەوە

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەڕەشەی تێکدانی دۆخی کوردستان، هەوڵی بەدیهێنانی مەبەستەکانی دەدات و لە مانگێکدا چەندان جار هەڕەشەکەی دووبارە دەکاتەوە.

 

دوای هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان کە دەرکەوت یەکێتی تەنیا خاوەنی ٢١ کورسییە و ژمارەکەشی کەمترە لە نیوەی کورسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو حزبە چەندان مەرجی داناوە کە بە گوتەی بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان، ئەو مەرجانە بوونەتە هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت.

هەر هەوڵێکیش بۆ پێکهێنانی حکوومەت بدرێت، یەکێتی هەڕەشەی تێکدانی دۆخی کوردستان دەکات.

لە دوایین هەڵوێستیشیدا، ئارێز عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) هەڕەشەکەی دووپات کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە کە ئەگەر پارتی بە داواکارییەکانیان ڕازی نەبێت کە ئەو بە ”هاتنە مەیدان“ وەسفی کردووە، ئەوا ”بارودۆخەکە بە ئاقارێکدا دەڕوات کە کەس هیوای بۆ ناخوازێت“.

 

پێشتر فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕای گەیاندبوو کە هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێتی دۆسیەکانی بەغدا، کەرکووک و پێکهێنانی حکوومەتی کردووەتە یەک پاکێج.

بەڵام ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ٢ی ٢٠١٩، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی خاڵێکی دیکەشی زیاد کرد کە خۆی لە وابەستەکردنی کۆبوونەوەی ١٨ی شوباتی پەرلەمان بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان پارتی و یەکێتی دەبینێتەوە.

 

لە بەرامبەردا پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)یان ڕاگەیاند کە چیتر خەڵک دواخستنی پێکهێنانی حکوومەت قەبوڵ ناکەن، بۆیە ڕۆژی ١٨ی شوبات کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، ئەگەر یەکێتی بەشداریشی تێدا نەکات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ زەنگەنە : خەونی ئەمریکا لەمەڕ بەسفرگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران نایەتەدی

⋙ داعش، ئەنجامدەری تەقینەوە ترۆریستییەکان لە سریلانکا

⋙ رووسیا: ئەمریکا، سێرەی گرتووەتە گەلی ئێران

⋙ لەبارەی توندکردنی سزاکانی سەر ئێران، بەحرەین پێشوازی لەبریارەکەی ئەمریکا کرد

⋙ مێژووی "سەرۆك بەسە" لەناو جوڵانەوەی كورددا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی یه‌كێك له‌خۆكوژه‌كان بڵاوبوه‌وه‌.. داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا ڕاگه‌یاند

⋙ بەڤیدیۆ.. پیاوێك لە دەمی تیمساحێكدایە


زۆرترین بینراو