English | عربي



لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەستخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی دەکرێت

2019/02/14 | 11:30

هەواڵی کوردستان -

 

هەولێر-KDP.info- باڵیۆزی کۆتدیڤوار (ساحل عاج) لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی دەکەن بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا.

 

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی عێراق، کاکو لیۆ ئادۆم، باڵیۆزی کۆتدیڤوار و ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش لە گوتارێکدا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

 

باڵیۆزی کۆتدیڤوار گوتی، "پێشوازی لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی دەکەین بەتایبەتی دوای ئەو کێشانەی کە بەهۆی گشتپرسی و دۆخی کەرکووکەوە لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست بووبوون".

 

کاکو لیۆ ئادۆم گوتیشی، "کۆتدیڤوار هانی گفتوگۆی بەرهەمدار لەنێوان بەرپرسانی حکوومەتی ناوەندی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ ئەو کێشانەی کە دوای گشتپرسی بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی لە 2017 روویاندا.

وڵاتەکەم هیواخوازە ئەو کۆبوونەوانەی لەنێوان عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێن، ببێتە هۆی ئەوەی بتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن".

 

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 13-2-2018 بەکاتی ئەمریکا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجامدا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا یانین هێنس-پلاسسخارت، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق راپۆرتێکی پێشکەشکرد و باسی لە پرسەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

 

یانین هێنس-پلاسسخارت پێشوازی لە هاوئاهەنگی و رێککەوتنەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کرد و گوتی، "داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەم ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ نەهێشتنی جیاوازییەکانیان و گەیشتنە چارەسەرێکی ماوەدرێژ دەربارەی بابەتە دیارەکان".

 

رۆژی 7-2-2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌ و جەختیان لەسەر "بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا کردەوە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ب ڤیدیۆ .. پێشوازییەکا گەرم ل شاندێ یانا زاخۆ دهێته‌ کرن

⋙ سەرۆکێ ئێکەتیا تەپا پێ یا کوردستانێ : بەرسڤا وی یاریزانی دا یێ ناخوازیت یاری بۆ ھەلبژارتیێ کوردستانێ بکەت

⋙ مەلا بەختیار: یەکێتی متمانەی نەتەوایەتی و دیموکراسی لاواز بووە

⋙ لەرۆژئاڤای كوردستان شەڕڤانان و سوپای توركیا لە شەڕێكی سەختدان

⋙ گردبوونەوەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان دژبە کەمتەرخەمی بەرپرسان

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ .. پێشوازییەکا گەرم ل شاندێ یانا زاخۆ دهێته‌ کرن

⋙ ئێران ڤیدیۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


زۆرترین بینراو