English | عربي



کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان ده‌ستی پێكرد

2019/02/14 | 11:30

هەواڵی کوردستان -

 

هەولێر-KDP.info- ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ستی پێكرد.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، "کۆبوونەوەی هەردوو لایەنی پارتی و گۆڕان سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە مەکتەبی سیاسی پارتی ده‌ستی پێكرد و ده‌رباره‌ی چۆنییەتی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول کە بووە خاوەنی ٤٥ کورسی پەرلەمانی، لەگەڵ هەر یەکە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆکانی بەردەوامە، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دابێت.

 

خێڵان بەختیار









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەگەر هەیە هەرێم رادەستیان بکات.. تورکیا داواى رادەستکردنەوەى تۆمەتبارەکانى رووداوەکەى هەولێر دەکات

⋙ دالکورد لە پێشەنگی ریزبەندی خولی پلە یەکی سویدی بردەوە

⋙ دژه‌ تيرۆرێ ده‌سته‌سه‌ركرنا هه‌ڤكاره‌كێ ئه‌نجامده‌رێ روودانا هه‌ولێرێ راگه‌هاند

⋙ بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە سێ ئافرەت برینداردەبن

⋙ پلەكانی گەرما گۆڕانكاری بەسەردا دێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ئێران ڤیدیۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

⋙ ئێران گرتەی ڤیدیۆیی ئەو کەشتیەی بریتانیا-ی بڵاوکردەوە کە دەستی بەسەردا گرتوە


زۆرترین بینراو