English | عربي



هێمن هەورامی: کۆبوونەوەی 18ـی مانگ سەد لە سەد دەکرێ

2019/02/14 | 11:12

هەواڵی کوردستان - "پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان رێک کەوتوون"

 

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە کۆبوونەوەی رۆژی 18ـی مانگ سەد لە سەد دەکرێ.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-2-2019، هێمن هەورامی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە پەرلەمان، رایگەیاند، پارتی لەگەڵ رێککەوتنە، بەڵام ناکرێ لایەنە سیاسییەکان زیاتر چاوەڕێ بن.

 

هێمن هەورامی هەروەها رایگەیاند، هەروەک لە خاڵی دووەمی رێککەوتنی پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی 5ـی ئەم مانگە هاتووە، لە رۆژی 18ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆ دەبێتەوە، ”%100 کۆبوونەوەکە دەکرێت“.

 

هەورامی لەبارەی پەیوەندیی حزبەکەی و یەکێتی، رایگەیاند، کە هەردوو حزب هیچ رێگایەکیان نییە جگە لە رێککەوتن.

 

پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، کە بەردەوامن لە ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی رۆژی 18ـی ئەم مانگە و هەڵبژاردنی دستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کە پارتی هێمن هەورامی بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، کاندید کردووە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ یەکێتیی ئافرەتان: تۆمارکردنی ڤیدیۆی شادیە نەوزاد تیرۆری کەسایەتییە

⋙ خەڵات بەسەر باشترینەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ھەولێر دابەش دەکرێت

⋙ مەكتەبی سیاسی پارتی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەكات

⋙ ئابڕووچوونەكەی ناو نەوەی نوێ‌ دەگوازرێتەوە بۆ ناو میدیا عێراقی‌و عەرەبییەكان

⋙ میدیای نەوەی نوێ‌ دەستگیركردنی چەند خۆبەخشێكیان رادەگەیەنێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ یەکێتیی ئافرەتان: تۆمارکردنی ڤیدیۆی شادیە نەوزاد تیرۆری کەسایەتییە

⋙ سەرکەوت شەمسەدین: تەنیا شادی نەوزاد نیـیە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی لێکراوە


زۆرترین بینراو