English | عربي



چاودێرێک: پارتی حیسابی توورێکی قوڕاوی بۆ قسەکانی قادر عەزیز ناکات

2019/02/14 | 11:12

هەواڵی کوردستان - یەکێتی لە ڕێی لێدوانەکانی قادر عەزیزەوە پەیام دەنێرێت

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆی ئەو دۆخەی کە ئێستا تێی کەوتووە و لە ئەنجامیشیدا قادر عەزیز بووە بە سەرکردەیەکی دیاری حزبەکە، پەیام دەنێرێت و چاودێرێکیش باس لەوە دەکات کە پارتی ”حیسابی توورێکی قوڕاوی“ بۆ قادر عەزیز ناکات.

 

لە دوایین پەیامی یەکێتیدا کە جارێکی دیکە لە ڕێگەی قادر عەزیزەوە ئاراستە کراوە، میدیای فەرمیی یەکێتی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بەبێ شەراکەتی ڕاستەقینە، حزبەکەیان بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەت ناکات و کۆبوونەوەکەی ١٨ی شوباتیش وابەستەیە بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان یەکێتی و پارتییەوە.

 

قادر عەزیز لە لێدوانەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی بەو ئاستەنگە زۆرانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەردەم پێکهێنانی حکوومەت نەکردووە، بەڵکوو باسی لەوە کردووە کە ئەگەر پارتی بەبێ بەشداریی یەکێتی حکوومەت پێکبهێنێت، ”سەپاندنی دوو ئیدارەییە“.

 

لەبەرامبەردا بەختیار تاڵەبانی، چاودێری سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) کورتە نووسینێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باسی لە چاوپێکەوتنێکی قادر عەزیز کردووە کە لەوێشدا پەیامی ناردووە و پێشکەشکاری بەرنامەکە پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئاخۆ ئەو قسانەی قادر عەزیز نابنە هۆی دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان؟ وەک وەڵام بۆ پرسیاری پێشکەشکارەکە، تاڵەبانی نووسیویەتی: ”کاکی پێشکەشکار خاترجەم بە پارتی حیسابی توورێکی قوڕاوی بۆ قسەی قادر عەزیز ناکات“.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئاسايشا ئيبراهيم خه‌ليل پێزانينێن نوو ل سه‌ر ئازادكرنا 9 گه‌شتياران دده‌ت

⋙ كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌ركووك كه‌ی له‌نگه‌ر ده‌گرێت؟

⋙ فیرارى و دایه‌ و هه‌مزاتۆف

⋙ ئه‌ڤین عەبدوڵا: كورد بووم بۆیه‌ هاوسه‌ره‌كه‌م لێم جیا بووه‌وه‌

⋙ تورکیا: سێ گەریلای پەکەکەمان لەچالاکی خستوە کە دوانیان داواکراو بون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکەى جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چەند ئامێرێکی نوێ و جیاوازی کشتوکاڵی


زۆرترین بینراو