English | عربي



پۆلیسی دارستانی سلێمانی: 11 سەرپێچیکار دەستگیر کران

2019/02/14 | 11:12

هەواڵی کوردستان -

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 11 سەرپێچیکار لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراون.ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/2/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا عەمید ھێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕای گەیاندووە: "مەفرەزەکانی  بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، قەرەداغ، شارباژێڕ، بنکەی پیرەمەگروون و بنکەی سەنگاو، لە دەرچوونی مەیدانییاندا بۆ سنوورەکانیان، توانراوە  لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 کەس لەسەر دیاردەی داربڕین، خەڵوزکردن، ڕاوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و بیرلێدان دەستگیر بکرێن".ئاماژەی بەوەش داوە کە بەم شێوەیە چالاکییەکان ئەنجام دراون: "لە سنووری سلێمانی چوار سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی داربڕین دەستگیر کراون، لە سنووری قەرەداغ سێ سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی داربڕین و خەڵوزکردن دەستگیر کراون، لە سنووری شارباژێڕ یەک سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی داربڕین دەستگیر کراوە، لە سنووری چەمچەماڵ/ سەنگاو یەک سەرپێچیکار لەسەر دیاردەی ڕاوکردن دەستگیر کراوە، لە سنووری پیرەمەگروون دوو سەرپێچیکار لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون".بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو: "دەستگیراوە بەسەر یەک ئامێری بیرھەڵکەندن و دوو مشاری کارەبایی، ھەروەھا یەک کەو و ژمارەیەکی زۆر لە داری بڕدراوی تەمەن جیاوازدا"، ڕوونیشی کردەوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە.    عەمید ھێمن کەمەرخان داوا لە ھاووڵاتییان دەکات: "لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستاندا، پێویستە ھەموان بە ڕێنمایەکانی پۆلیسی دارستان پابەند بین".










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ئاسایی دەبنەوە

⋙ زانیارى لەسەر ئەو دوو پۆلیسەى دوێنێ خنکان

⋙ کەنەکە: دەستگیرکراوانی بادینان بە زوترین کات ئازاد بکەن

⋙ ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە پرسی تیرۆر هاوکاری دەکەن

⋙ فلیپین پلانی هه‌یه‌ كونسوڵخانه‌ی خۆی له‌هه‌ولێر بكاته‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ: ڤێ ئافره‌تا ئه‌فریقی ترامپ مه‌نده‌هوش کریه‌

⋙ كۆمپانیای "هۆندا" نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات "+ڤیدیۆ"


زۆرترین بینراو