English | عربي



د. بەشیر: سەرۆك بارزانی ھەموو كارەكانی بۆ ئێمە ئاسان كردووە

2019/02/14 | 10:54

هەواڵی کوردستان -

 

بەغدا-KDP.info- د.

بەشیر خەلیل رایگەیاند، بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا و چارەكردنی كێشەكان، سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەن.

دەشڵێ، گۆڕانكارییەكی زۆر لە تێڕوانینی لایەنە عێراقییەكان بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستان رووی داوە و ئەرێنییە.

جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، د.

بەشیر خەلیل حەداد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ھەر لە سەرەتاوە رامانگەیاندووە، یەكێك لە ئامانجەكانی ئێمە چاككردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا و چارەكردنی سەرجەم كێشەكانە، بۆیە لەگەڵ سەرجەم لایەنە عێراقی و كوردستانییەكاندا كۆ دەبینەوە، لە راستیدا تێڕوانینی لایەنە عێراقییەكانیش بەرامبەر ھەرێمی كوردستان گۆڕانكاریی زۆری بەسەردا هاتووە و ئەرێنییە، بۆیە دەمانەوێت لاپەڕەیەكی نوێ لە ھەردوولا ھەڵبدرێتەوە".

حەداد گوتیشی: "لە ئێستادا كەشوھەوایەكی باش ھەیە بۆ چارەكردنی كێشەكان و رای زۆرینەی لایەنەكان بۆ چارەكردنی گرفتەكان ئیجابییە، بۆیە بەردەوام دەبین تاوەكو لەگەڵ ھەموو لایەنەكاندا كۆ دەبینەوە".

جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەش كرد: "پێویستە ئەوە لەبیر نەكەین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا ھەموو كارەكانی بۆ ئێمە ئاسان كردووە و ھاوكارییەكی باشی ئێمەشی كردووە، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان ئاسایی بكرێنەوە و كێشەكانیش چارە بكرێن".

دەشڵێ: "پێشتر پرسەكان بە رێككەوتنی سیاسی لە نێوان ھەرێم و بەغدادا یەكلا دەكرانەوە، بەڵام ئەمجارە ئێمە بە یاسا پشكی ھەرێمی كوردستانمان دیاری كردووە، بۆیە پێویستە خەڵكی كوردستان لەوە دڵنیا بن مووچەیان بۆ رەوانە دەكرێت و زەمانەتەكەش یاسای بودجەیە".

 

بڵند ئیبراھیم









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وەزیری دارایی عێراق: خەرج کردنی موچەی کارمەندانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە بەردەوام دەبێت

⋙ بەرھەم ساڵح: ئێران ڕۆڵگێڕێکی ژیۆپۆلۆتیکی گەورەیە لە ناوچەکەدا

⋙ جەختی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە سەر پێویستیی ڕەچاوکرانی یاساوڕێسای نێونەتەوەیی لە لایەن یۆنانەوە

⋙ سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە

⋙ سەرۆک کۆماری عێراق گوێی بە هەڕەشەی گروپە شیعیەکان نەدا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ: دو كوردی رزگاربوی یەختەكەی یۆنان وردەكاری روداوەكە دەگێڕنەوە

⋙ ڤیدیۆ...لەبەرنامەیەكی راستەوخۆدا وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی توڕە دەبێت و دەكشێتەوە


زۆرترین بینراو