English | عربي



ئەمڕۆ یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبنەوە

2019/02/14 | 10:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.

کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە پێکهێنانی حکومەت

 

سەعدی پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند، کۆبونەوەیەکی ئاسیاییە، تایبەت دەبێت بە پێکهێنانی حکومەت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردو حزب.لای خۆشیەوە كامەران بابان زادە، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، كۆبونەوەكە لەسەر داوای یەكێتی بوە و لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ئاستی باڵای مەکتەبی سیاسی هەردو حزب بەرێوەدەچێت. وتیشی، لەكۆبوونەوەكەدا پەیوەندیی نێوان هەردو حزب و پەیوەندییەكانی‌ نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پشکەکانی کۆمپانیای نەوتی ئۆرێکس لە کوردستان لە 37.5% بەرزبووەوە

⋙ بەهای کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گەیشتە یەک تریلیۆن دۆلار

⋙ ئەمریكا چەند بەرپرسێكی سوپای پاسداران لەسزاكانی دەبەخشێت

⋙ ڕوسیا كاتی پێدانی سیستەمی بەرگری موشەكی S400ی بە توركیا دیاریدەكات

⋙ حکوومەت پارە بۆ 154 پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە دابین دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ یەکێتیی ئافرەتان: تۆمارکردنی ڤیدیۆی شادیە نەوزاد تیرۆری کەسایەتییە

⋙ سەرکەوت شەمسەدین: تەنیا شادی نەوزاد نیـیە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی لێکراوە


زۆرترین بینراو