English | عربي



سعودیە لەبارەی ”پاڵپشتیی تیرۆر“ روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

2019/02/14 | 10:36

هەواڵی کوردستان -  

 

ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لەبارەی ”پاڵپشتیی تیرۆر“، روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.

 

لە روونکردنەوەکەدا، کە ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی سعودیە (واس) بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە،  سعودیە چالاکیی کاریگەری لە رێوشوێن و یاساکان لە دژی تیرۆر و پاڵپشتیی دارایی تیرۆریستان، کردووە.

 

هەروەک ئەو ئاژانسە فەرمییە بڵاوی کردووەتەوە، سعودیە دڵگرانیی خۆی بۆ دانانی ناوی وڵاتەکەی لە لیستی پاڵپشتیکەرانی تیرۆر دەردەبڕێت، کە یەکێتیی ئەورووپا لیستەکەی داناوە.

 

لە کۆتایی مانگی 1ـی 2019، یەکێتیی ئەوروپا ناوی 16 وڵاتی خستە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی پاڵپشتیی دارایی تیرۆریستان دەکەن.

 

هەرچەندە لیستەکە نهێنی بوو، بەڵام ناوی ژمارەیەک وڵات ئاشکرابوو، کە بریتین لە عێراق، ئێران، سووریا، ئەفغانستان، یەمەن، کۆریای باکوور و سعودیە.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ منداڵان و قلقلی - 22-02-2019

⋙ زنجیرە درامای میهرئاباد - بەشی 14

⋙ ترووسکە - شێوازی ژیانی سیاسیی ئیمام خومه‌ینی (ره )

⋙ "سه‌ددام به‌رده‌وام له‌ ترسدا ده‌ژیا" حه‌ریر كامل چیرۆكی ژیانی سه‌ددام حسێن ده‌گێڕێته‌وه‌

⋙ جیهان لە 100 چرکەدا - 22-02-2019

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ڕوداوێکی سەیر لە یاری کلاسیکۆی خولی سعودی ڕویدا

⋙ ب ڤیدیۆ: ڤێ ئافره‌تا ئه‌فریقی ترامپ مه‌نده‌هوش کریه‌


زۆرترین بینراو