2019/02/14 | 10:30
هەواڵی کوردستان - به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان كه ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان كراوه‌و وێنه‌یه‌كی وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی PUKcc كه‌وتوه تێیدا ئاماژه‌ی به‌زۆربونی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌و مه‌ترسیه‌كانیشی كردوه.
به‌نداوی دوكان قائیمقامیه‌تی قه‌زاكه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه، ((ئه‌مساڵ تێكڕای ئه‌و ئاوه‌ی هاتوه بۆ ده‌ریاچه‌كه له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردودا 160%ی تێكڕای ساڵانه‌ی تێپه‌ڕاندوه، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مساڵ ده‌ریاچه‌كه پڕببێت و هه‌مان ڕوداوی ساڵی 1988 دوباره‌بێته‌وه)).
له‌و ڕوهشهوه ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ڕوباره‌كه به‌هۆی له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو زیاده‌ڕۆیانه‌ی كراوه‌ته‌سه‌ری، ڕێڕه‌وه‌كه‌ی به‌رته‌سك بۆته‌وه، “بۆیه ئاگادارتان ده‌كه‌ین له‌ئه‌گه‌ری ڕودانی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر كه‌ناری ڕوباكهو زیانگه‌یاندن به‌هاوڵاتیان و موڵك و ماڵیان”.
هه‌روه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان داوای لهقائیمقامیهت كردوه “كاری پێویست ئه‌نجامبدرێت له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و له‌ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كه ڕوبدات تاوه‌كو به‌رپرسیارێتی نه‌خرێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت له‌پاشه‌ڕۆژدا”.
له‌وه‌ڵامی ئه‌م نوسراوه‌ی به‌نداوی دوكاندا، قائیمقامیه‌تی قه‌زاكه هه‌ریه‌ك له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی قه‌زاكه كه بریتین له(سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ، بنكه‌ی به‌رگری شارستانی، به‌شی پۆلیس، یاریده‌ده‌رێتی ئاسایش)ی ئاگاداركردۆته‌وه له‌ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.