English | عربي



وەزارەتی ناوخۆ لەسەر بەكارهێنانی غاز هۆشداری دەدات

2019/02/14 | 10:06

هەواڵی کوردستان -

خەندان- وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمای نوێ لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی غازی شل لە ماڵان و مۆڵ و شوێنە گشتییەكاندا بڵاودەكاتەوەو داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەپێناو سەلامەتی گشتییدا، پابەند بن بە رێنماییەكانەوە.

پێویستە بوتڵی غازی ماڵان بە لایەنی كەمەوە سێ مەتر دوور بێت لە كارەبا

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت،  پێویستە بوتڵی غازی ماڵان بە لایەنی كەمەوە سێ مەتر دوور بێت لە كارەبا ‌و گەرمی، لە میوانخانە ‌و چێشتخانەكانیشدا دەبێ بەلایەنی كەمەوە بوتڵی غاز پێنج تا حەوت مەتر دووربێت.

بوتڵ و تەنكەرەكان لەژێر كەپرێك دابندرێن ‌و بواری هەواگۆڕكێشیان هەبێت 

 

لە نوسراوەکەدا هاتوە، پێویستە راستەوخۆ تیشكی خۆر بەر بوتڵی غازی شل نەكەوێت، بەڵكو بوتڵ و تەنكەرەكان لەژێر كەپرێك دابندرێن ‌و بواری هەواگۆڕكێشی هەبێت و ئەو شوێنەش کە تەنکی غازی تێدادەکرێت دوربێت لە پوش و پەڵاش یان هەرمادەیەک کە توانی گڕگرتنی هەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕو، نابێت بە هیچ شێوەیەک تەنکی غاز لە ژێرزەمیندا دابندرێت و بونی سەرچاوەی ئاوی پێویست بۆ کاتی لەناکاو هەبێت.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ گوشاری کۆشکی سپی بۆ سنا بە ئامانجی داڕشتنی ڕێککەوتنی نوێ لە گەڵ ئێران

⋙ سه‌رۆكی پێشوی دەزگای هه‌واڵگری توركیا ده‌ستگیركرا

⋙ حکومەتی سعودیە لە سێدارەدانی 37 كەسی بەتۆمەتی تیرۆر راگەیاند

⋙ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی خەڵات کرد

⋙ نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا ئاستێکى پێوانەیى تۆمارکرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی یه‌كێك له‌خۆكوژه‌كان بڵاوبوه‌وه‌.. داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا ڕاگه‌یاند

⋙ بەڤیدیۆ.. پیاوێك لە دەمی تیمساحێكدایە


زۆرترین بینراو