English | عربي



99 رۆژە مانی لە خواردن گرتوە لەیلا گیوڤه‌ن چارەسەری پزیشکی رەتکردەوە

2019/02/14 | 10:06

هەواڵی کوردستان -

خەندان-لەیلا گیوڤه‌ن، په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ماوه‌ی 99 ڕۆژه‌ بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئۆجەلان مانی له‌ خواردن گرتوه‌ و دوێنێش رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام رەتیکردوەتەوە چارەسەری پزیشکی وەربگرێت.له‌یلا گیوڤه‌ن، په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده‌) ماوه‌ی 99 رۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتوه‌، به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌، دوێنێ چوارشەممە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.ماوه‌ی 99 رۆژه‌ له‌یلا گیوڤه‌ن مانی له‌ خواردن گرتوه‌دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په‌‌ چونەتە نه‌خۆشخانه‌کەوە، پۆلیسی توركیا له‌ شاری ئامه‌د ده‌وری نه‌خۆشخانه‌كه‌ی گرت.مانگرتنی لەیلا گیوڤه‌ن لە خواردن له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی توندی سه‌ر عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، محه‌مه‌د ئارسلان، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی هه‌رێمه‌ دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په‌)  رایگه‌یاندوە، گیوڤه‌ن له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه‌ و ڕه‌تی كردوه‌ته‌وه‌ ته‌داوی بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌شكێنرێت. 

لە 27ی تەموزی ساڵی 2011ەوە تا ئێستا زیاتر لە 789 جار، داواکاری بینینی ئۆجەلان رەتکراوەتەوەو بە شێکی زۆری داواکارییەکان بە بیانووی خراپی کەش و ھەواو ھۆکاری کێشە لە کەشتییەکان و دۆخی نائاسایی تورکیاوە رەتکراوەتەوە، کۆتا جار لە 27ی مانگی تەموزی 2011 پارێزەران چاویان بە ئۆجەلان کەوتووە.هاوکات دوای نزیكەی سێ ساڵ، 12ی مانگی رابردو رێگا بە محەمەد ئۆجەلان درا سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی برای بکات لە زیندانی ئیمراڵی.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کۆنگرێس پشتگیرى دەکات.. ترەمپ پڕۆژەیەک بۆ سزادانى تورکیا ئامادە دەکات

⋙ پەرتبوونی پارتەکەی ئەردۆغان لەلایەن هاوپەیمانە کۆنەکانیەوە

⋙ 80 پەرلەمانتاری عێراق داوای سەركۆنەكردنی بڕیارێكی ئەمریكا دەكەن

⋙ پەرلەمانتارێك: كاریگەریی ناكاتە سەر دانیشتنەكان75 پەرلەمانتاری عێراق بەشداری لە فەریزەی حەج دەكەن

⋙ ئەمریکا هاوپەیمانی نوێ پێکدەهێنێ

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ .. پێشوازییەکا گەرم ل شاندێ یانا زاخۆ دهێته‌ کرن

⋙ ئێران ڤیدیۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


زۆرترین بینراو