English | عربي



گۆڕان: پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم پۆستێکی باشە و ڕەنگە وەریبگرین

2019/02/14 | 10:06

هەواڵی کوردستان - “یەکێتی دەیەوێ قوباد تاڵەبانی لە پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت بمێنێتەوە”

 

سەرکردەیەکی گوڕان ڕایگەیاند، یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

ئەوەشی نەشاردەوە کە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان “پۆستێکی باشە” و ئەگەر هەیە وەریبگرن.

 

شێخ عومەر کاکە حەمە، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ھەرچەندە پارت و لایەنە سیاسییەکان لەسەر پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێک نەکەوتوون، بەڵام یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت”.

ئەوەشی نەشاردەوە کە یەکێتی مەبەستیەتی ئەو پۆستە بۆ قوباد تاڵەبانی، بێت و لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.

 

ئەندامەکەی جڤاتی گشتیی گۆڕان باسی لەوە کرد کە گۆڕان پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مافی خۆی دەزانێت، بەڵام “ئەگەر بڕیار درا بەشداری لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەین و پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت وەرنەگرین، ئەوکاتە ئێمە پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم وەردەگرین، چونکە ئەو پۆستەش پۆستێکی باشە و ئێمە دەتوانین خزمەتی خەڵکی بکەین".

 

سەرکردەکەی گۆڕان ئاماژەی بەوەش دا:" تاوەکوو ئێستا گۆڕان ھیچ کەسێکی بۆ وەزارەت و پۆستە سیادییەکان دیاری نەکردووە، بەڵام ئەگەر جڤاتی نیشتمانی بڕیاری دا گۆڕان بەشداری لە حکوومەتی داھاتوو بکات، ئەوکاتە لەڕێگەی وەرگرتنی (سیڤی) خەڵکی بەتوانا و شارەزا بۆ پۆستەکان کاندید دەکەین".

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی باس لەوە دەکەن، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک بڕیاری لێ دراوە، لە ١٨ی شوباتدا ئەنجام دەدرێت تەنانەت ئەگەر یەکێتیش بەشداری نەکات، هەر لەو کۆبوونەوەیەشدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ڕێکارە یاساییەکانی دیکە ئەنجام دەدرێن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ب ڤیدیۆ .. پێشوازییەکا گەرم ل شاندێ یانا زاخۆ دهێته‌ کرن

⋙ سەرۆکێ ئێکەتیا تەپا پێ یا کوردستانێ : بەرسڤا وی یاریزانی دا یێ ناخوازیت یاری بۆ ھەلبژارتیێ کوردستانێ بکەت

⋙ مەلا بەختیار: یەکێتی متمانەی نەتەوایەتی و دیموکراسی لاواز بووە

⋙ لەرۆژئاڤای كوردستان شەڕڤانان و سوپای توركیا لە شەڕێكی سەختدان

⋙ گردبوونەوەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان دژبە کەمتەرخەمی بەرپرسان

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ .. پێشوازییەکا گەرم ل شاندێ یانا زاخۆ دهێته‌ کرن

⋙ ئێران ڤیدیۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


زۆرترین بینراو