English | عربي



سەربازێک بەهۆی پۆبجییەوە سزایەکی توند دەدرێت

2019/02/14 | 10:06

هەواڵی کوردستان -  

 

سەربازێکی عێراقی بەهۆی یاریی پۆبجییەوە سزایەکی توند دەدرێت.

 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێ، سەربازێک، کە ئەرکی پاسەوانیی دەزگایەکی سەربازی لە ئەستۆ بووە، خەریکە یاریی پۆپبجی دەکات و ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکەش چەکەکی دەبەن.

 

دوای بردنی چەکی سەربازەکە، ئەفسەرەکە هاوار دەکات و بە سەربازەکە دەڵێ، ”کوا چەکەکەت“، دواتر فەرمانی پێدەکات مۆبایلەکەی بە دەستی خۆی بشکێنێ.

 

ئەفسەرە عێراقییەکە بە ئاماژەکردن بەوەی گیانی 200 کەس بەو سەربازە سپێردراوە، پێی دەڵێ، ”ئەمڕۆ لێژنەی لێکۆڵینەوەت لەسەر پێک دەهێنین، ناتوانی بچییە ماڵەوە و لێرەش دەتگوازینەوە“.

 

یاریی پۆبجی یارییەکی ئەلیکترۆنییە و بەم دواییانە پەیدا بووە.

 

خۆسەرقاڵکردنی ئەو سەربازە بە یاریکردنەوە لە کاتێک دایە، کە رۆژانە گرووپە توندڕەو و تیرۆریستییەکان لە عێراق کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەنجام دەدەن و هێز و میلیشیا عێراقییەکانیش توانای پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیان نییە.

 

سوپا و هێزە عێراقییەکان بەردەوام کەمتەرخەمیی لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان دەکەن، پێشتریش لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند سێ برا له‌ قه‌ڵادزێ بەسەختی برینداركران

⋙ گۆڕانكارییەكان مەسرور بارزانی تەنیا سنووری دەسەڵاتی پارتی دەگرێتەوە

⋙ گرووپەکەی بەرهەم ساڵح بە توندی هێرش دەکەنە سەر مەلا بەختیار

⋙ پەرلەمانی کوردستان میدیای ئەلیکترۆنی بە یاسا ڕێک دەخات

⋙ لە سلێمانی پیاوێک ئاڵتوونی ھاوسەرەکەی دەدزێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. لە پایتەختی سعوودیە بەم شێوەیە جانتای ئافرەتێک دەدزرێت

⋙ ڤیدیۆ.. تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی Honor 20ی نوێی هواوی


زۆرترین بینراو