English | عربي



ئەمریکا: گفتوگۆکان بۆ زیادکردنی هێزەکانمان لە پۆڵەندا بەردەوامن

2019/02/14 | 09:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، تا ئێستا لەگەڵ پۆڵەندا نەگەیشتونەتە رێککەوتن بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لەو وڵاتە.ئێریک باهۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، واشنتن چاوەڕێی داوای وارشۆ دەکات لەبارەی زیادبونی ژمارەی سەربازیی ئەمەریکا بە هەمیشەیی لەسەر خاکی پۆڵەندای هاوپەیمانی ئەمەریکا لە ناتۆ.واشنتن چاوەڕێی داوای وارشۆ دەکات لەبارەی زیادبونی ژمارەی سەربازیی ئەمەریکا 

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی هەمان ترسی بەرپرسانی وارشۆ هەیە سەبارەت بە مەترسیەکانی روسیا لە ئەوروپا.ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە پۆڵەندا زیاد دەکات.باهۆن رونیشیکردەوە، "هەر قسەیەک لەم قۆناغەدا سەبارەت بە زیادکردنی ژمارەی هێزەکان یاخود گەیشتن بە ڕێکەوتنێک هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە، نەگەیشتوین بە هیچ ڕێکەوتنێک".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئیرادەی پەرلەمانتار

⋙ نێچیرڤان بارزانی و ویلیام ڕۆبۆگ کۆبوونەوە

⋙ مزگەوت لە ئاوێنەی هونەردا - 23-04-2019

⋙ فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر - 23-04-2019

⋙ زۆری کتێب سەری لە خوێنەر شێواندوەهیچ سانسۆرێک نییە بۆ چاپکردنی کتێب

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ- بازارێ فروتنا گیایێ بهارى يێ لاوازه‌

⋙ داعش ڤیدیۆی ئەو 7 خۆكوژەی بڵاوكردەوە كە پێش ئەنجامدانی تەقینەوەكانی سریلانكا بەیعەت دەدەنە سەرۆكی رێكخراوەكە


زۆرترین بینراو