English | عربي



موچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت

2019/02/14 | 09:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-دابەشکردنی موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردو بە سیستمی کۆن بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان و وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت. لە سەرەتای ساڵی 2016 ەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بە سیستەمی پاشەکەوتی موچە دەکات و مانگانە بڕێک لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت دەکات، بە ئامانجی "کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات".تا ئێستاش دیارنیە کەی کۆتایی بە سیستمی پاشەکەوتی موچە دەهێندرێت، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێن، دوای ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2019ی عێراق گۆڕانکاری بەسەر سیستمی پاشەکەوتەکەدا دێت.ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت، تا ئێستاش دابەشکردنی ئەو سێ موچەیە کۆتایی نەهاتوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەمریکا بەرهەڤە هندەک داخوازیێن تورکیا قەبوول بکەت

⋙ زەنگەنە : خەونی ئەمریکا لەمەڕ بەسفرگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران نایەتەدی

⋙ داعش، ئەنجامدەری تەقینەوە ترۆریستییەکان لە سریلانکا

⋙ رووسیا: ئەمریکا، سێرەی گرتووەتە گەلی ئێران

⋙ لەبارەی توندکردنی سزاکانی سەر ئێران، بەحرەین پێشوازی لەبریارەکەی ئەمریکا کرد

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی یه‌كێك له‌خۆكوژه‌كان بڵاوبوه‌وه‌.. داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا ڕاگه‌یاند

⋙ بەڤیدیۆ.. پیاوێك لە دەمی تیمساحێكدایە


زۆرترین بینراو