English | عربي



شاندی دانوستانکاری گۆڕان داواکاریەکانی دەداتە پارتی

2019/02/14 | 09:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان-شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆدەبنەوە و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتەوە گفتوگۆ دەکەن.کۆبونەوەکە کاتژمێر 11:00ی پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ له‌ شارۆچكه‌ی پیرمامی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت.بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا شاندی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان داواکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەت دەداتە شاندی دانوستانکاری پارتی.لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا شاندی دانوستانکاری گۆڕان داواکارییەکانی دەداتە شاندی پارتی

مستەفا سەید قادر، ئەندامى شاندى دانوستانکارى بزوتنەوەى گۆڕان شەوی رابردو بە خەندان-ی راگەیاندبو، "کۆبونەوەکانى رابردومان لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان تەنها لەسەر کارنامەى ئەو حکومەتە بوە کە لە داهاتوو پێکدەهێنرێت".خەندان زانیویەتى کە بزوتنەوەى گۆڕان لە دانیشتنەکانى رابردودا لەگەڵ پارتى داواى هەندێک پۆستى کردوە، لەوانە وەزارەتى پلاندانان و دروستکردنى ئەنجومەنى نەوت و غازو پێدانى سەرۆکى ئەنجومەنەکە بە گۆڕان، لەگەڵ دوو وەزارەتى دیکە.لەو بارەیەوە مستەفا سەیدقادر وتی، "ئێمە تەنها گفتوگۆمان لەسەر کارنامەى حکومەت کردوە و نەچوینەتە سەر باسکردنى پۆستەکان، دەبێت بزانین راى بەرامبەر چییە، ئەو کاتە ئێمەش داواکارییەکان و راى خۆمان دەخەینەڕوو".تا ئێستا تەنها گفتوگۆمان لەسەر کارنامەى حکومەت کردوە

مستەفا سەید قادر رونیشیکردەوە، "هەموو ئەگەرێک بە ئەگەرى ئۆپۆزسیۆن بونیش لەبەردەم بزوتنەوەى گۆڕان کراوەیە، بەڵام دوا بڕیار لە کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى دەدرێت و دوا بڕیار لاى ئەوانە کە بەشدارى لە حکومەت بکەین، یاخود ببینە ئۆپۆزسیۆن".

هەموو ئەگەرێک بە ئەگەرى ئۆپۆزسیۆن بونیش لەبەردەم بزوتنەوەى گۆڕان کراوەیە

 

137 رۆژ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتونەتە رێکەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ له قوتابخانەیەکدا به ناوی ئەسفەهان - 22-02-2019

⋙ لیژنەی قایمقامیەت:هەڵمەتی لابردن و قەدە‌‌غەکردنیی لەسەرشەقامەکان دەدرێت

⋙ ‎دژ به‌ په‌ڕگیری سیاسی ‎قه‌ڵه‌مڕه‌وی‌ یه‌كێتی‌ له‌دانوستان نوكی‌ كول نییه‌

⋙ لیژنه‌ى پاراستنى ڕۆژنامه‌نووسان هۆشداری له‌ دۆخی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێم ده‌ده‌ن

⋙ وێنە : (ماڵی مام ) وەک پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ڕوداوێکی سەیر لە یاری کلاسیکۆی خولی سعودی ڕویدا

⋙ ب ڤیدیۆ: ڤێ ئافره‌تا ئه‌فریقی ترامپ مه‌نده‌هوش کریه‌


زۆرترین بینراو