English | عربي



برای وەزیرێک بە تۆمەتی ئاودیوکردنی شوێنەوار دەستگیر کرا

2019/02/14 | 09:00

هەواڵی کوردستان -  

 

 

برای وەزیرێکی پێشوو بەتۆمەتی ئاودیوکردن و بە قاچاغ بردنە دەرەوەی شوێنەوار، دەستگیر کرا.

 

داواکاری گشتیی کۆماری عەرەبیی میسر بڕیاری راگرتنی بوتڕس رەئوف، برای یوسف رەئوف بوتڕسی وەزیری دارایی پێشووی میسر (2004-2011)ی بۆ ماوەی چوار رۆژ، دا.

 

هەروەک میدیا میسرییەکان باسی دەکەن، بوتڕس رەئوف 195 پارچە شوێنەواری کۆن و 21 هەزار و 660 پارچە دراوی کانزایی مێژوویی میسری بە جانتای دیپلۆماسی بە قاچاغ بردووەتە شاری سالیرنۆ لە ئیتاڵیا.

 

شوێنەوارەکان و دراوە مێژوییەکان گەڕێندراونەتەوە میسر و داواکاری گشتی و دادگای ئەو وڵاتە بە تۆمەتی دزینی شوێنەوار و بە قاچاغ ئاودیوکردنی، بوتڕس یوسف دادگایی دەکەن.

 

بوتڕس یوسف برازای بوتڕس غالییە، کە شەشەم سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو (1992-1997).










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ منداڵان و قلقلی - 22-02-2019

⋙ زنجیرە درامای میهرئاباد - بەشی 14

⋙ ترووسکە - شێوازی ژیانی سیاسیی ئیمام خومه‌ینی (ره )

⋙ "سه‌ددام به‌رده‌وام له‌ ترسدا ده‌ژیا" حه‌ریر كامل چیرۆكی ژیانی سه‌ددام حسێن ده‌گێڕێته‌وه‌

⋙ جیهان لە 100 چرکەدا - 22-02-2019

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. ڕوداوێکی سەیر لە یاری کلاسیکۆی خولی سعودی ڕویدا

⋙ ب ڤیدیۆ: ڤێ ئافره‌تا ئه‌فریقی ترامپ مه‌نده‌هوش کریه‌


زۆرترین بینراو