English | عربي



ژینگەی سلێمانی بڕیارێک لەبارەی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان دەدات

2019/02/14 | 08:36

هەواڵی کوردستان - بە هاوکاریی چەند مامۆستایەکی شارەزای زانکۆ چاودێریی ئاوەکە دەکەن

 

بۆ یەکەم جار بەشێوەی مانگانە پشکنین بۆ ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان دەکرێت و بەرپرسێکی ژینگەش روونکردنەوە دەدات.

 

دیار شێخ غەریب، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند، بەشی تاقیگەی فەرمانگەکە لە شەش خاڵ و سێ قوڵی (30 سانتیمەتر، حەوت مەتر و نیو و 15 مەتر)، پشکنین بۆ ئاوی هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، دەکات.

 

دیار شێخ غەریب هەروەها رایگەیاند، لەمەودوا مانگانە هەمان پشکنین بۆ ئاوی هەردوو بەنداوەکە دەکرێت، کە هەموو تێستە فیزیۆ کیمیاییە گرنگەکان و کانزا سەنگینەکانیانی (قورقوشم، جیوە، کادمیۆم و ....

ئەوانی دیکە) لەخۆ دەگرێت.

 

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە ھەوڵی ئەوەدان دوای شیکاری داتاکان بە ھاوکاری چەند مامۆستایەکی شارەزای زانکۆ، لەماوەی دوو ساڵدا کارێکی گرنگ لە بابەتی چاودێری تەندروستیی ئاوی دوو بەنداوەکە ئەنجام بدەن لە پێناو پاراستن و باشترکردنی کوالێتی ئاوی بەنداوەکان و سەرچاوە ئاوەییەکانی دیکە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ناسر یاگز ١٥٦ڕۆژە بەرخۆدان دەکات

⋙ پشکەکانی کۆمپانیای نەوتی ئۆرێکس لە کوردستان لە 37.5% بەرزبووەوە

⋙ بەهای کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گەیشتە یەک تریلیۆن دۆلار

⋙ ئەمریكا چەند بەرپرسێكی سوپای پاسداران لەسزاكانی دەبەخشێت

⋙ ڕوسیا كاتی پێدانی سیستەمی بەرگری موشەكی S400ی بە توركیا دیاریدەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ یەکێتیی ئافرەتان: تۆمارکردنی ڤیدیۆی شادیە نەوزاد تیرۆری کەسایەتییە

⋙ سەرکەوت شەمسەدین: تەنیا شادی نەوزاد نیـیە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی لێکراوە


زۆرترین بینراو