English | عربي



ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

2019/01/14 | 21:30

هەواڵی کوردستان - خەندان -سەرۆکایەتى تورکیا ئاشکراى کردووە، کە ئەمڕۆ دۆنالد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.بەپێى سەرچاوە هەواڵییەکان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆخى سوریا و دروستکردنى ناوچەیەکى ئارام بە قوڵایی ٢٠ میل گفتوگۆى لەسەر کراوە.ئەردۆغان بۆ ترامپی دوپاتکردۆتەوە کە تورکیا کێشەی لەگەڵ کورد نیە، بەڵکو ئامانجی جەنگانە دژی ئەو گروپانەی کەھەڕەشەن لەسەر ئاسایشی نیشتمانەکەی.هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ترەمپ و ئەردۆغان رێککەوتون لەسەر گەشەپێدانى پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوان ئەمریکا و تورکیا.پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا نوسیوویەتی، "ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کورد لە سوریا، ئابوورییەکەی تێکدەشکێنین".سەرۆکی ئەمەریکا پێشنیار بۆ تورکیا دەکات ئەگەر نیگەرانە لە کوردانی سوریا ئەوا ناوچەیەکی ئارام بەدوری 20 میل دروستبکات.ترەمپ هەروەها داوا لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات "ئەنقەرە ئیستفزاز نەکەن".لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا ترەمپ نوسیویەتی، هێزەکانیان لە سوریا دەستیانکردووە بە کشانەوە، بەڵام پاشماوەی داعش  لە چەند شوێنێکەوە هەن و واشنتۆن لە بنکەکانی دراوسێ و لە نزیک سوریاوە بەردەوام دەبێت لە لێدانی داعش.سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەشڵێت، روسیا و ئێران و سوریا گەورەترین سودیان بینیوە لە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی داعش.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بزاڤا گۆڕان دێ ناڤێ وه‌زيرێن خوه‌ ئێكلا كه‌ت

⋙ شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

⋙ کۆنگرێس هەوڵ دەدا رێگریی لە شەڕی ترەمپ دژی ئێران بکات

⋙ خامنەیی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

⋙ زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ تەواوی وردەكاریەكان لە خەندانەوە بە ڤیدیۆ..هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌دۆستی چیه‌ و چۆن ده‌ستیپێكرد

⋙ بەڤیدیۆ.. فڕۆکەیەک خۆی بە باڵەخانەیەکی فڕۆکەخانەدا کێشا


زۆرترین بینراو