English | عربي



هەفتەی داهاتوو گەشتی توركیش ئەیرلاین بۆ سلێمانی دەست پێدەكاتەوە

2019/01/14 | 21:12

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ دووشەممە تیمێكی كۆمپانیای توركیش ئەیرلاین بۆ بەدواداچوونی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیا بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی، سەردانی فڕۆكەخانەكەی كرد، بەرپرسێكی كۆمپانیاكەش رایگەیاند رۆژی 24ی ئەم مانگە یەكەم گەشتی فڕۆكەوانی كۆمپانیاكەیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەست پێدەكاتەوە.

كۆچەر ستار بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی كۆمپانیای توركیش ئەیرلاین بە ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی راگەیاندووە كە وەك بریكاری سەرەكیی كۆمپانیای توركیش ئەیرلاین لە سلێمانی پەیوەندییان پێوە كراوە و لەو ئامادەكارییانەی كە توركیش ئەیرلاین هەیەتی، ئاگادار كراونەتەوە و داوایان لێ كراوە ئامادەكاری بكەن بۆ كردنەوەی گەشتەكانی توركیش ئەیرلاین لە رۆژی 24ی ئەم مانگە.

كۆچەر ستار گوتیشی ئێمە هەموو ئامادەكارییەكی خۆمان كردووە و چاوەڕوانی وەڵامی كۆتایی توركیش ئەیرلاین دەكەین كە چەند پڕۆسەیەكی كەمی ماوە و بەم زووانە وەڵامی تەواومان دەست دەكەوێت.

حكوومەتی توركیا بە بیانووی نەبوونی ئاسایش و هەژموونی پەكەكە لە شارەكە، گەشتە فڕۆكەوانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی راگرتبوو.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ عێراق ڕێگە بە ئەمریكا نادات لەخاكەكەیەوە لە ئێران بدات

⋙ هاوسەری حاكمی دوبەی لەئەڵمانیا داوای مافی پەنابەری دەكات

⋙ كۆنگرێسی ئەمریكا هەوڵ دەدات دەسەڵاتی هەڵگیرساندنی شەڕ لە ترامپ وەربگرێتەوە

⋙ لەبارەی نیگەرانی ھاووڵاتیان لە پارەی ئاوی ماڵان روونكردنەوە دەدرێت

⋙ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ راستکردنەوە.. میدیا تورکییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیی شەڕڤانانى کورد بەهەڵە بڵاودەکەنەوە

⋙ تەواوی وردەكاریەكان لە خەندانەوە بە ڤیدیۆ..هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌دۆستی چیه‌ و چۆن ده‌ستیپێكرد


زۆرترین بینراو