English | عربي



هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ڕێگه‌ى سناپ چاته‌وه‌ خوێندكارێكی زانكۆى به‌گرتن دا

2019/01/14 | 21:12

هەواڵی کوردستان - فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، خوێندكارێكی زانكۆ به‌تۆمه‌تى ترساندن و داواى پاره‌كردن له‌ خه‌ڵكی له‌ڕێگه‌ى "سناپ چات"ـه‌وه‌، ده‌ستگیر كرا.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: "هێزه‌كانمان به‌هاوكارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌والگری و كاروباره‌كان، توانییان خوێندكارێكی زانكۆ له‌ ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ له‌ به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ له‌ڕێگه‌ى به‌رنامه‌ى سناپ چاته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ هاووڵاتییان ده‌كرد".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ خوێندكاره‌ ده‌ستگیر كراوه‌كه‌، له‌ڕێگه‌ى سناپ چاته‌وه‌، داواى پاره‌ى له‌ خه‌ڵكی كردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، خوێندكاره‌كه‌ له‌كاتێكدا ده‌ستگیر كراوه‌، كه‌ 800 دۆلارى ئه‌مریكی له‌ یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كانى وه‌رگرتووه‌.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ لە ڕەققە دۆزرایەوە

⋙ شەڕڤانان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا چوار هه‌زار هاوڵاتی مەدەنیان لەدەستی داعش ڕزگارکردوە

⋙ كوردستان 24 ده‌چێته‌ ناو شه‌قامه‌كانی داڤۆس

⋙ پارتى کرێکارانى بریتانیا داوای دووبارەكردنەوەی ریفراندۆم دەکات

⋙ ئەنجومەنی ناوەندی یادی 16 ساڵەی دامەزراندنی PUKmedia بەرز ڕادەگرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ سەعید کاکەیی داوا لە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لە دزەپێکردنی ڤیدیۆکەی

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاره‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د 15 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌


زۆرترین بینراو