English | عربي



ترەمپ و ئەردۆگان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

2019/01/14 | 21:12

هەواڵی کوردستان -  

دوای ئەوەی دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە هەڕەشەی لە توركیا كرد بەوەی سزای ئابووری دەدات ئەگەر دەست بۆ هێزە كوردییەكان ببات، ئەمشەو پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیاوە كرد.

تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز) لە زاری گوتەبێژێكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیای بڵاو كردەوە ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە ئەردۆگانەوە كردووە و باسیان لە دامەزراندنی ناوچەیەكی جیاكراوە لە باكووری سووریا كردووە.

پەیوەندیە تەلەفۆنیەكە تایبەت بووە بە كێشەكانی سووریا و ئاماژە بەوە نەدراوە داخۆ ئەردۆگان رەخنەی لە ترەمپ گرتووە لەبارەی هەڕەشە ئابوورییەكانی دوێنێ یان نا.

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئەوەی راگەیاندووە كە هەردوو سەرۆكەكە باسیان لە دامەزراندنی ناوچەیەكی داماڵڕاو لە چەك و ئارام كردووە لە باكووری سووریا، بۆ ئەوەی ببێتە پەرژین لە نێوان هێزەكانی توركیا و هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان.

 

ئەردۆگان هەروەها دەستخۆشی لە ترەمپ كردووە لەبارەی بڕیاری كێشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەنجومەنی ناوەندی یادی 16 ساڵەی دامەزراندنی PUKmedia بەرز ڕادەگرێت

⋙ دەستپێكردنەوەی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا دواخرا

⋙ پەرلەمانتارێکی پارتی: دەنگ بە حاکم ئەرکان نادەین بۆ وەزیری داد

⋙ دەرگەھێ خالا گۆمرکا سەرزێری ھاتە گرتن

⋙ به‌رپرسێكی باڵاى ئه‌مریكا ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ سەعید کاکەیی داوا لە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لە دزەپێکردنی ڤیدیۆکەی

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاره‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د 15 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌


زۆرترین بینراو