English | عربي



باوکێک هەوڵى خنکاندنى منداڵەکەى دەدات

2019/01/14 | 21:00

هەواڵی کوردستان -

خەندان- وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار باوکێک ویستویەتی منداڵەکەی خۆی بخنکێنێت.ڕائید عه‌لی جەمال قه‌دوری وته‌بێژى پۆلیسی گەرمیان وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە منداڵێكى تەمەن سێ ساڵ و نیو له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ هه‌وڵى خنكاندنى دراوه‌، ئێستا منداڵه‌كه‌ لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەری سه‌ره‌تایی بۆ کراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنى سلێمانى كراوه‌.ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، بەوتەی دراوسێکانی ئەو هاوڵاتییە نەخۆشی دەرونی هەیە و دوای ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێک زەواجی کردوە و جیابونەتەوە ئەم منداڵە لەنێوانیان دروست بوە و دایکی بەجێی هێشتوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 باوکی منداڵەکە بەندکراوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ عه‌بدولمه‌هدى لژنه‌كا سێ كه‌سێ بۆ ب رێڤه‌برنا پاریزگه‌ها نه‌ینه‌وا پێك دئینیت

⋙ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد

⋙ ب ڤیدیۆ ..وه‌لاتیێن مووسل رێگریێ ل پارێزگارى دكه‌ن

⋙ بۆ یەخەی سەرۆک کۆمار بگرین؟

⋙ به‌شیر حه‌داد: پێدڤیه‌ روودانا مووسل ب ساناهى ده‌رباز نه‌بیت وپێرابوون هه‌بن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ ..وه‌لاتیێن مووسل رێگریێ ل پارێزگارى دكه‌ن

⋙ بەڤیدیۆ: هاوڵاتیانی موسڵ لەبارەی بەرپرسانی شارەكە زانیاری دەدەنە سەرۆك كۆمار


زۆرترین بینراو