English | عربي



ئێران لەبارەی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان داوایەك ئاراستەی عێراق دەكات

2019/01/14 | 19:36

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی باڵای ئێران لە میانی سەردانێكیاندا بۆ عێراق، داوایان لە حكوومەتی بەغدا كرد ڕێوشوێنە گومرگییەكان یەك بخرێن و ئەو جیاوازییە نەهێڵن كە لە نێوان خاڵە گومرگییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا هەیە.

شاندە ئێرانیەكە سەردانی دەستەی گشتیی گومرگەكانیان كردووە لە بەغدا، بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكەش، شاندەكە ڕێوشوێنی ئاسانكاری هەناردەكردن و هێنانی شتومەكی لەگەڵ عێراق تاوتوێ كردووە.

دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق بڵاویشی كردەوە لەگەڵ شاندە ئێرانیەكە ڕێكەوتوون لەسەر چارەسەركردنی كێشە گومرگییەكانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها توندكردنی چاودێری لەسەر گەشتیاران و ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەكانی نێوان هەردوو وڵات، ڕێگرتن لە ئاودیوكردنی مادەی هۆشبەر لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

هەروەها شاندە ئێرانیەكە 10 كۆمپانیای پشكنینی جۆری بە دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق ناساندووە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بۆ پشكنینی شمەك لە گومرگەكاندا پشتیان پێببەستن.










زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەنجومەنی ناوەندی یادی 16 ساڵەی دامەزراندنی PUKmedia بەرز ڕادەگرێت

⋙ دەستپێكردنەوەی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا دواخرا

⋙ پەرلەمانتارێکی پارتی: دەنگ بە حاکم ئەرکان نادەین بۆ وەزیری داد

⋙ دەرگەھێ خالا گۆمرکا سەرزێری ھاتە گرتن

⋙ به‌رپرسێكی باڵاى ئه‌مریكا ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ سەعید کاکەیی داوا لە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت لە دزەپێکردنی ڤیدیۆکەی

⋙ به‌ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاره‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د 15 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌


زۆرترین بینراو